کۆبوونەوەی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

کوردناسیۆن: هەیئەتێکی ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە گەڵ شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بلژیک کۆبوونەوە.

ڕۆژی شەممە ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی ” ١٨ی ژانویە” لە بنکەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان”کەنەکە” هەیئەتی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە سەرپەرەستیی سەرۆکی بزووتنەوە بەڕێز ئاشتیاکۆ پوورکەریم و بە بەشداریی بەڕێزان سەردار وەلەدبەیگی ئەندامی ڕێبەری و گۆران دەشتی ئەندامی دەستەی کارگێڕیی بزووتنەوە لە گەڵ هەئیەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پێکهاتوو لە بەڕێزان بەها ئیبراهیمی بەرپرسی گشتیی کۆمیتەی حدکا لە بلژیک و ئەفشین تەمۆیی بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانی و ئێرانییەکانی کۆمیتە و سەعدوون بەهرامیان هاوکاری بەشی پێوەندییەکان، کۆبوونەوە.

لەو دیدارە دا دوو لایەن وێڕای جەخت کردنەوە لە سەر کار و بەرنامەی هاوبەش، ڕەوشی جیهان و ناوچەکە بە گشتی وڕۆژهەڵاتی کوردستانیان بە تایبەتی تاوتوێ کرد و یەکڕیزیی ناو ماڵی کورد و هێز و لایەنە کوردستانیەکانیان لەم هەلومەرجە هەستیارەدا بە زەروورەتێکی مێژوویی زانی و پێداگریان لە سەر هەماهەنگی و یەکدەنگیی زیاتری هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان کردەوە.

لە کۆبونەوەکە دا لەسەر زۆر مژار و بابەتی پێوەندیدار بە کۆنفرانسی ڕاوێژی نەتەوەیی بۆ بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پێوەندییەکانی هەر دوو لایان قسە وئاڵووگۆڕی بیروڕا کرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوورسالة حركة استقلال كردستان بمناسبة الذكرى الخامسة والثلاثين لتأسيس الجبهة الديمقراطية الشعبية للأحواز
بابەتی دواترکۆبوونەوەی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.

Leave a Reply