کوردناسیۆن: هەیئەتێکی ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە گەڵ شاندێکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان”پژاک” لە بلژیک کۆبوونەوە.
ڕۆژی شەممە ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی ” ١٨ی ژانویە” لە بنکەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان”کەنەکە” هەیئەتی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە سەرپەرەستیی سەرۆکی بزووتنەوە بەڕێز ئاشتیاکۆ پوورکەریم و بە بەشداریی بەڕێزان سەردار وەلەدبەیگی ئەندامی ڕێبەری و گۆران دەشتی ئەندامی دەستەی کارگێڕیی بزووتنەوە لە گەڵ هەئیەتێکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان”پژاک”، پێکهاتوو لە بەڕێزان زاگرۆس ئەندەریاری بەرپرسی بەشی دیپلۆماسیی دەرەوەی پژاک و ئیبراهیم عەلیپوور بەرپرسی پێوەندییە کوردستانیەکان، کۆبوونەوە.
لەو دیدارە دا دوو لایەن وێڕای جەخت کردنەوە لە سەر کار و بەرنامەی هاوبەش، ڕەوشی جیهان و ناوچەکە بە گشتی وڕۆژهەڵاتی کوردستانیان بە تایبەتی تاوتوێ کرد و یەکڕیزیی ناو ماڵی کورد و هێز و لایەنە کوردستانیەکانیان لەم هەلومەرجە هەستیارەدا بە زەروورەتێکی مێژوویی زانی و پێداگریان لە سەر هەماهەنگی و یەکدەنگیی زیاتری هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان کردەوە.
لە کۆبونەوەکە دا لەسەر زۆر مژار و بابەتی پێوەندیدار بە کۆنفرانسی ڕاوێژی نەتەوەیی بۆ بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پێوەندییەکانی هەر دوو لایان قسە وئاڵووگۆڕی بیروڕا کرا.