ئاگادارییەک بۆ گشت ئەندامانی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و ڕای گشتی:

هێما نەتەوەییەکانی نەتەوەکەمان هێڵی سوورن و نابێ ببەزێندرێن، بێڕێزی کردن بە شەهیدان و گیانبەختکردوانی کوردستان، کاری دوژمن و نەیارانی کوردە.

لە ئاستی هەموو جیهاندا و بەتایبەتی بۆ ئەم نەتەوانەی لە خەبات و تێکۆشان دان لە پێناوی ئازادیدا، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان” فەیسبووک،ئینستاگرام،تێلگرام،ئیکس،کلابهاوس و …” دەتوانن کەرەستەیەکی باش بن بۆ ڕێکخستن و لێک گرێدانەوەی خەباتی ناوخۆ و دیاسپۆرای کوردستان، نەوەک مەیدانی بێڕێزیکردن بە هێما نەتەوەییەکان.

پێویستە لەو دەرفەتەی کە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕەخساندوویانە بە ڕێز و هۆشیاریەوە کەڵک وەرگرین و وەک چەک بەرانبەر بە دوژمن و نەیارانی خاک و نەتەوەی کوردستان و هەموو ئەوانە بە کاریان بێنین کە خاک و نیشتمانی کوردستانیان داگیرکردووە.
ئێمە وەک نەتەوەی کورد یەک دوژمنمان هەیە و ئەویش داگیرکەرانی کوردستانن”ڕژیمەکانی ئیران، تورکیە، سوریە و عێڕاق”نە هیچ حیزب و لایەنێک.

داوا لە ئەندامانی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان دەکەین:

  • نەکەونە داوی کەسانی بێڕێز و بێ پرەنسیپ کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، ئاگا یا نائاگا لە خزمەت سیاسەتی داگیرکەرانی کوردستان دان و کاریان بۆتە جوێن فرۆشتن، بێڕێزی و  دووبەرەکی نانەوە .
  • هەر کات لە لایەن کەس یان کەسانێکی جوێن فرۆش، کەوتنە بەر هێرشکردن، بە هیچ بیانوویەک مافی ئەوەتان پێنادرێ کە زمانی زبر و توند و تیژ بە کار بێنن، زمانی سەربەخۆییخوازان و کەسانی ناسیۆنالیسمی کورد، بەرانبەر بە هەموو تاکێکی کوردستان، زمانی جوێن دان و بێڕێزی کردن نییە.
  • هەر کات تووشی هەڵە هاتن و زمانی زبرتان بەرانبەر بە کوردێک بە کار هێنا، جیا لەوەی بزووتنەوە لێپێچینەوەی توندتان لە گەلدا دەکا، پێویستە بە خێرایی بە خۆتان دابچنەوە و داوای لێبوردن بکەن.
  • مەبنە کەرەستە و خۆراکی سیاسەتی ئاژاوەنانەوە و دووبەرەکی نانەوەی ئەرتەشە سایبریەکانی ڕژیمە داگیرکەرەکانی کوردستان کە سالەهایە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیان کردۆتە مەیدانێک بۆ جێبەجێکردن و داڕشتنەوەی پیلانەکانیان.

بەشی تەشکیلاتی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ی کوردی

٢٤ی فێوریەی ٢٠٢٥ی زایینی


سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبۆ چی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی،بەرانبەر بە جینایەتەکانی ڕژیمی تورکیە دەرهەق بە نەتەوەی کورد بێدەنگە؟
بابەتی دواترئاشتیاکۆ پوورکەریم، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە پێوەندی بە پەیامەکەی سەرۆک ئۆجالان:

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
لە وڵاتی بریتانیا کۆبوونەوەیەک لە لایەن ڕێکخراوی کورد فۆر لەیبە و کوردیش پڕۆگرێس و بە هاوکاری دەم پارتی بەڕێوە چوو سمینارێک لە ژێرناوی دیاسپۆرای کورد و جوو لە پارلمانی بریتانیا بەڕێوە چوو. پەیامی سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەیانیە، بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: هێرشی مووشەکی بۆ سەر بارەگاکانی پارتی ئازادیی کوردستان مەحکووم و شەرمەزا... پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوا ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە, بەیاننامەی هاوبەشی ٧ حیزبی کوردستانی. لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی سەرتاسەریی لە ڕۆژهەڵات دەکەن پرۆفیسۆر دوکتور گوڵمراد مرادی، ڕووناکبیر، نووسەر، وەرگێڕ و لێکۆلەری گەورەی کورد کۆچی دوایی کرد پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ پێڕەوانی ئایینی یارسان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ... بەیاننامەی هاوبەشی پێنج لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێوەندی بە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە تاران، ئیسفەهان،... ئاشتیاکو پوورکەریم پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەکا بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یە... دۆسۆڵدۆرفی ئاڵمان: سمینارێک لە سەر مافی مرۆڤ و نەتەوە خاک داگیرکراوەکانی ناو ئێران بە بەشداریی مەسعوود پژووهی ئەندامی ڕێ... بێرمینگهام: لە لایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد کۆڕێک بۆ ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، ڕ... پارلمانی بریتانیا ، کۆبوونەوەیەک بۆ نەتەوەکانی کورد، عەڕەبی ئەحوازی و بەلووچ . پێشانگای کتێب لە پاریس، لە لایەن دامەزراوەی “کل العرب” بە بەشداریی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی... پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم ، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی جەژنی خاوەنکار