کوردناسیۆن: بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە جوانڕۆوە، دوێنێ سێشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی،ئاکۆ یاری لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ دا گیانی لە دەستدا.
ئاکۆ یاری یەکێک بوو لەو گەنجە تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرانەی کە بە هۆی بیر و باوەڕی نەتەوەیی و نیشتمانیەوە، بەردەوام لە ژێر فشاری هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئێران دابوو و بۆ ماوەیەک لە لایەن سوپای نەبی ئەکرمی کرماشانەوە دەستبەسەر و زیندانی کرابوو و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
کۆچکردوو ئاکۆ یاری یەکێک بوو لەو گەنجە خوێن گەرمانەی کە لە شاری جوانڕۆ، لە زۆربەی بۆنە نەتەوەییەکاندا و هەروەها لە ناڕەزایەتیەکان بە دژی رژیمی داگیرکەری ئێرانی ڕۆڵی هەبووە.
کۆچکردوو ئاکۆ، یەک لەو لاوە شۆڕشگێرانە بوو کە سەرەڕای هەڕەشە و گوشارەکانی ئیتلاعات و سپای کرماشان و جونڕاڕۆ هیچ کات تا دوا هەناسەی ژیانی، کۆڵی نەدا و بویرانە لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا وەک ڕێکخەرێکی چالاک رۆڵی گیڕا.
شیاوی ئاماژەیە کە ئاکۆ یاری، خوشکەزای تێکۆشەری دێرینی گەلەکەمان کاک فاتح ئارەشە.
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وێڕای بە داخبوونی بە بۆنەی کۆچی ناوادەی ئاکۆ یاری، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کار و هەموو خزم و دۆستان و بە تایبەتی لە کاک فاتح ئارەش و بە گشتی لە خەڵکی نیشتمانپەروەری جوانڕۆ و کوردستان دەکا و لەم خەم و پەژارە دا خۆی بە شەریک و بەشدار دەزانێ، ڕووحی ئاکۆی نیشتمانپەروەر شاد و یاد و ناوی بەرز و بەڕێز بێ.
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی
١١ی ژوونی ٢٠٢٥ی زایینی