ئاگادارییەک لە بەشی تەشکیلات و ئەمنیەتی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

بۆ ڕای گشتی:

بۆ ئەندامان و لایەنگرانی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان:

هەر وەک لە ڕۆژانی رابردوو دا ئاماژەمان بە گۆڕانکارییە بنەڕەتیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردبوو و پێشبینی ئەوەمان کردبوو کە ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دەستپێدەکا، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر بنکە و ناوەندە ئەمنیەتی و نیزامیەکانی ڕژیمی ئێران دەستپێکرد و کۆمەڵێک بەرچاو لە بەرپرسان و فەرماندە نیزامیەکانی  کردە ئامانج و لە ناوی بردن.

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، کۆمەڵێک بنکە و ناوەندی نیزامیی ڕژیمی ئێران هێرشیان کراوەتە سەر .
لە ئیستا دا داوا لە ئەندامان، لایەنگران و هەروەها تەشکیلاتی ناوخۆیی بزووتنەوە دەکەین، لە ئامادە باشی تەواو دابن تاکوو  لە لایەن بەشی تەشکیلات و ڕێکخستنەکانی بزووتنەوە لە دەرەوە و ناوەوە، ئەرک و ڕێنوێنی و بەرپرسایەتیەکانتان پێ دەسپیردرێ.

هاوکات لەو هەلومەرجە دا داوا لەم کوردە چەکدارانەی وەک جاش و داردەستی ڕژیم چالاکیان هەبووە، دەکەین: هەر چی زووترە ڕیزی خۆیان لە ڕیزەکانی ڕژیم جیا بکەنەوە و پێوەست بە ڕیزی گەل و نەتەوەکەمان ببنەوە و بۆ ئەوەی خۆیان و بنەماڵەکانیان پارێزراو بن، لە ئێستا دا باوەشی گەلەکەمان واڵایە بۆ وەرگرتنەوەیان.

بەشی تەشکیلات و ئەمنیەتی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی

١٣ی جوونی ٢٠٢٥ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووگەنجێکی نیشتمانپەروەری کورد بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە گیانی لە دەستدا.
بابەتی دواترپەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم لە سەروبەندی ڕووخانی ڕێژیمی ئێراندا | بانگەواز بۆ ڕاپەڕینی سەراسەری لە ڕۆژهەڵات

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
لە وڵاتی بریتانیا کۆبوونەوەیەک لە لایەن ڕێکخراوی کورد فۆر لەیبە و کوردیش پڕۆگرێس و بە هاوکاری دەم پارتی بەڕێوە چوو سمینارێک لە ژێرناوی دیاسپۆرای کورد و جوو لە پارلمانی بریتانیا بەڕێوە چوو. پەیامی سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەیانیە، بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: هێرشی مووشەکی بۆ سەر بارەگاکانی پارتی ئازادیی کوردستان مەحکووم و شەرمەزا... پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوا ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە, بەیاننامەی هاوبەشی ٧ حیزبی کوردستانی. لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی سەرتاسەریی لە ڕۆژهەڵات دەکەن پرۆفیسۆر دوکتور گوڵمراد مرادی، ڕووناکبیر، نووسەر، وەرگێڕ و لێکۆلەری گەورەی کورد کۆچی دوایی کرد پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ پێڕەوانی ئایینی یارسان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ... بەیاننامەی هاوبەشی پێنج لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێوەندی بە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە تاران، ئیسفەهان،... ئاشتیاکو پوورکەریم پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەکا بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یە... دۆسۆڵدۆرفی ئاڵمان: سمینارێک لە سەر مافی مرۆڤ و نەتەوە خاک داگیرکراوەکانی ناو ئێران بە بەشداریی مەسعوود پژووهی ئەندامی ڕێ... بێرمینگهام: لە لایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد کۆڕێک بۆ ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، ڕ... پارلمانی بریتانیا ، کۆبوونەوەیەک بۆ نەتەوەکانی کورد، عەڕەبی ئەحوازی و بەلووچ . پێشانگای کتێب لە پاریس، لە لایەن دامەزراوەی “کل العرب” بە بەشداریی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی... پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم ، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی جەژنی خاوەنکار