ڕێپێوانی لەندەن بۆ پشتیوانی لە بەبارمتە گیراوەکانی ئیسرائیل لە غەززە بە بەشداریی شاندێکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان کە بووە هۆی کاردانەوەی ئێرانیە فاشیستەکان و بێڕێزی کردنیان بە ئاڵای کوردستان کە لە لایەن تێکۆشەری کورد ئارمین ئەحمەدی یەوە وەڵامیان درایەوە.
ڕۆژی ١١ی ئاگۆستی ٢٠٢٥ لە سەر بانگهێشتی رەسمیی بەڕێوەبەرانی ڕێپێوانی پشتیوانی بۆ بەبارمتە گیراوەکانی ئیسرائیل کە لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆریستیی حەماسەوە بە بارمتە گیراون، شاندێک لە بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە لەندەن بەشداری کرد.
لەو ڕێپێوانە دا گۆران دەشتی ئەندامی دەستەی کارگێڕیی بزووتنەوە کە بە ئالای کوردستانەوە تێیدا ئامادە بوو، بووە هۆی کاردانەوەی توند و بێڕێزیی ئێرانیە فاشیستە سەڵتەنەت تەڵەبەکان و کەسێکی ئێرانی بە ناوی نیاک قوربانی بێڕێزی بە ئاڵای کوردستان کرد و بەم هۆیەوە لە لایەن کاک گۆران دەشتیەوە بە توندی ولام درایەوە و هاوکات لاوی تێکۆشەری کورد ڕامین ئەحمەدی” ئەندامی کۆمەڵە” بە توندی هێرشی کردە سەر ئەم فاشیستە ئێرانیە کە بەم هۆیەوە ڕامین بۆ چەند کاتژمێرێک لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کرا و لە ئێستا دا لە چاوەڕوانیی ڕۆژی دادگایی دایە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
لە ئیستا دا بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە پێوەندی بەم کیسەوە پێوەندی بە کۆمەڵێک پارێزەرەوە کردووە و بڕیارە پارێزەریی دۆسیەکە وەئەستۆ بگرن.
https://www.facebook.com/Kurdnational/videos/1472676834182006






































