ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ”١٦ی ئاب” ساڵڕۆژی دامەزراندنى پارتى دێموکراتى کوردستان و لەدایکبوونی سەرۆک مەسعوود بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز سەرۆک مەسعوود بارزانی، مەكتەبی سیاسی، ئەنجوومەنی سەركردایەتی و سەرجەم كادرو ئەندامان و لایەنگرانی پارتى دێموکراتى کوردستان، کرد کە دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
سڵاو و ڕێز
برای بەڕیزم جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی، لە لایەن خۆم و دەستەی ڕێبەری و کارگێڕی و هەروەها سەرجەم ئەندامانی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستانەوە بە بۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی جەنابتان و هەروەها حەفتاونۆیەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی پارتی دێموکراتی کوردستان ، لە ناخی دڵمانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین و وێڕای تەمەندرێژی بۆ جەنابتان، بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری پارتی دێموکراتی کوردستان بە ئاوات دەخوازین.
پارتی دێموکراتی کوردستان لە سەرەتای دامەزرانیەوە تا ئەمڕۆ سەرەڕای کۆمەڵێک بەربەست و لەمپەر توانیویەتی پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی و نەتەوەیی، نەتەوەی کورد بکا و لە هاوکێشە سیاسیەکانی ناوچەکە دا و لە ئاڵووگۆڕەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا بە گشتی ڕۆڵێکی سیاسی، حەکیمانە و نیشتمانی بگیڕێ.
وێڕای سەرکەوتنی زیاتر و تەمەندرێژی بۆ جەنابتان، هیوادارین وەک ڕێبەرێکی نەتەوەیی هەر وەک پێشووتر، ڕۆڵی میحوەری و سەرەکی بگێڕن بۆ لێک نزیککردنەوەی هێز و لایەنە سیاسیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و هەروەها یەکخستن و ڕێکخستنی ناو ماڵی کورد و کوردستان.
هەر بژین و تەمەندریژ بن بۆ کورد و کوردستان
پیرۆز بێ ساڵڕۆژی لە دایکبوونی جەنابتان و دەمەزراندنی پارتی دێموکراتی کوردستان
براتان ئاشتیاکۆ پوورکەریم
سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
٢٥ی گەلاوێژ”١٦ی ئاب” ٢٧٢٥ی کوردی
١٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٥ی زایینی









































