بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ”١٦ی ئاب” ساڵڕۆژی دامەزراندنى حیزبی دێموکراتى کوردستانی ئێران پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزان ئەندامانی ڕێبەری، کادر و پێشمەرگە و سەرجەم كادر و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد کە دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
پەیامی پیرۆزبایی :
سڵاو و ڕێز:
ئەندامانی ڕێبەری، کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بەبۆنەی ٨٠ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناخی دڵەوە ، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هەموو ئێوە تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران دەکەین.
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وێڕای بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی ٢٥ی گەلاوێژ وەک ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، خوازیار و داواکارە کە بە پێی هەلومەرجی هەستیاری ناوچەکە و گۆڕانکاریە چارەنووسسازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بە پێی ئەرک و بەرپرسیارێتیی مێژوویی و نەتەوەیی حیزبی دێموکرات، هەوڵ و هەنگاوەکانتان بۆ یەکڕیزی و یەکخستنی ناو ماڵی کورد و پێکهێنانی پلاتفۆرمێکی هاوبەشی نەتەوەیی و نیشتمانی لە نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان زیاتر بخەنە گەڕ.
پیرۆز بێ ساڵڕۆژی لە دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
٢٥ ی گەلاوێژ”١٦ی ئاب” ٢٧٢٥ی کوردی
١٦ ی ئاگۆستی ٢٠٢٥ی زایینی








































