بە بەشداریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان کۆنفڕانسی سێهەمین ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی ژینا لە فرانکفۆرت بەڕێوە چوو

کۆنفڕانسی سێهەمین ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی ژینا لە فرانکفۆرت بەڕێوە چوو

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی سێپتامبری ٢٠٢٥ی زایینی، کۆنفرانسێک بۆ یادی سێهەمین ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” لە فرانکفۆرت بە بەشداریی نوێنەری بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان  بەڕێوە چوو.

لەو کۆنفڕانسە دا سەردار عەبدوڵڵازادە بانە وەک نوێنەری بزووتنەوە لەم کۆنفڕانسە دا بەشدار بوو.

سێیەمین کۆنفڕانسی سێهەمین ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا لە  شاری فرانکفۆرت لە دوو پانێڵ و میوزیکی زیندوو و نمایشێکی هونەری و پێشانگای کارەکانی هونەرمەند سیڤان سەیدیان  پێکهاتبوو. لە بەرنامەکەدا بەدواداچوون بۆ ڕۆڵی ژنان و ئەو هاوپەیمانییانەی کە پێکهێنراون و شێوازەکانی کارکردن لە دەرەوەی وڵات کرا.

پانێلەکان بەم چەشنە بوون:

  • پانێڵی یەکەم: “ڕۆڵی ژنان لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە و داهاتووی بزووتنەوەکە”

پانێڵستەکان: بەلقیس ڕۆشان (سیناتۆری پێشووی ئەفغانستان)، جینین ڤیسلەر (ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا)، ئامینە عومەر (نوێنەری ئەنجومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا)، مریەم فەتحی (ئەندامانی ئەنجومەنی هەماهەنگی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)

بەڕێوەبەر: پێدرام زارعی

  • پانێڵی دوو: “ئاسۆکانی خەبات: یەکگرتوویی، دەربەدەری و شۆڕشی داهاتوو”

پانێڵستەکان: ئازاد حاجی-ئاغایی (پڕۆفیسۆری یاریدەدەری زانکۆی جاگیلۆنیان، پۆڵەندا)، عەزام بەهرامی (توێژەری ژینگە)، هیرش خەیری (ئەندامی بەکۆمەڵی فێمینیستی ڕۆژا)، یەحیا یاسرخانی (چالاکی ژینگە و قوربانی ڕاپەڕین)

  • بەڕێوەبەر: یەگانەخۆی

دواتر نمایشێکی هونەری کە تیشکی خستبووە  سەر سەرکوت و بەرخۆدان و ئازادی و تێکەڵەیەک بوو لە شیعر و بزووتنەوە و وێنە، هەروەها چەند مۆسیقایەکی شۆڕشگێڕانە پێشکەش کران.

لە کۆتاییدا بەیاننامەی کۆتایی پێشکەشکرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بابەتی دواترتیرۆر لە سێبەری دەوڵەت دا؛ لە میکۆنۆسەوە تا ئەمڕۆ

Leave a Reply