بەیاننامەی هاوبەشی پارتی سەربەستیی کوردستان و بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

لە پێوەندی بە ئیدانەکردنی لە سێدارەدرانی چالاکانی سیاسیی کورد و عەڕەب و بەردەوامیی سەرکوت و داگیرکاریی نەتەوە غەیرەفارسەکان لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە.

بە پێی هەواڵی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی ، شەش کەس لە چالاکانی سیاسیی عەڕەبی ئەلئەحوازی بە ناوەکانی  عەلی موجەددەم، محەممەد رەزا موقەددەم ، موعین خەنفەری،حەبیب دریس، عەدنان غۆبەیشاوی  و سالم مووسەوی  لە بەندیخانەی سپیداری ئەحواز و زیندانیەکی سیاسیی کورد بە ناوی سامان محەممەدی خیارە لە زیندانی قزڵحەسار، لە لایەن ڕژیمی داگیرکەری ئێرانەوە لە سێدارە دران، پارتی سەربەستیی کوردستان و بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وێڕای مەحکوومکردنی ئەم کردەوە دژە مرۆییەی ئێران ، لەو باوەڕە داین کە ئەم جینایەتەی ئێران، درێژەی هەمان سیاسەتی بەرنامە بۆ داڕێژراویانە بۆ لە ناو بردنی نەتەوە خاک داگیرکراوەکانی ناو جوغڕافیای دەستکردی ئێران .

ئەم لە سێدراە دانانە نە لە چوارچێوەی پرۆسەیەکی دادوەریی دادپەروەرانە و شەفافدا ئەنجامدراون، بەڵکوو لە ئەنجامی دادگاییکردنی نمایشی و دانپێدانی زۆرەملێ و لە ژێر ئەشکەنجەدان و پێشێلکردنی تەواویەتی بنەماکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە ئەنجامدراون. ئەم کردەوانەی ڕژیمی ئێران، پێشێلکردنی ئاشکرای پەیماننامە نێودەوڵەتیەکانە کە  کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ خۆی واژۆی کردوون؛ وەک مەنشووری نێونەتەوەیی مافە سیاسی و مەدەنیەکان (ICCPR)، کۆنڤانسیۆنی دژ بە ئەشکەنجە  (CAT) و بنەماکانی جاڕنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ (UDHR)، کە جەخت لەسەر پێشێلنەکردنی ژیان، ئازادیی بیرکردنەوە و مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە دەکەنەوە.

ئەم لەسێدارەدانانە بەشێکن لە ستراتیژێکی سیاسیی درێژخایەن و بەرنامە بۆ داڕێژراو بۆ لاوازکردنی شوناسە نەتەوەییەکان و چەسپاندنی کۆلۆنیالیزمی ئێرانی بەسەر نەتەوە غەیرە فارسەکاندا- ستراتیژییەک کە لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە بە شێوەی جۆراوجۆر بەسەر نەتەوەکانی عەرەب، کورد، بەلووچ، کاسپینی، تورک، تورکمان و … دا سەپێندراوە. کۆماری ئیسلامیی ئێران بە درێژەدان بە هەمان سیاسەتی ناوەندگەرایی و دژە نەتەوەیی ڕێژیمەکانی پێشوو، هەر دەنگێکی دادپەروەری و داخوازیی سیاسی، مەدەنی و فەرهەنگی لە ژێر ناوی بەرچەسپ گەلی وەک “جیاییخواز”، “سیخوڕ و دوژمن” و “دژایەتی لە گەڵ خودا” و … بێدەنگ دەکا.

پارتی سەربەستیی کوردستان و بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە پرسی لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی ڕەگ و ڕیشەی لە ڕەتکردنەوەی مافی نەتەوەکان بۆ دیاریکردنی چارەنووسیان هەیە و تا نەتەوە غەیرە فارسەکانی خاک داگیرکراو لە لایەن ئێرانەوە لە مافی سەربەخۆیی و سەروەریی سیاسی بێبەش بکرێن، سەرکوت و ئەشکەنجە و لە سێدارەدان بەردەوام دەبێ.

ئەزمونی سەد ساڵی ڕابردوو دەریخستووە کە چڕبوونەوەی دەسەڵات و نکۆڵی لە فرەچەشنی نەتەوەیی و کولتووری و زاڵبوونی ئایدیۆلۆژیای تۆتالیتاری بنەمای سەرەکیی بەرهەمهێنانەوەی توندوتیژیی پێکهاتەیی و پێشێلکردنی بەردەوامی مافەکانی مرۆڤ لەم خاکە داگیرکراوانەدا بووە.

ئێمە وێڕای دەربڕینی هاوسۆزیی قووڵی خۆمان بۆ بنەماڵەی زیندانیانی ئێعدامکراوی ئەحواز و کوردستان، وەبیرتان دێنینەوە کە چارەنووسی هەموو نەتەوە خاک داگیرکراوەکای ناو جوغڕافیای دەستکردی ئێران، پێکەوە گرێدراوە و ئازادیی هیچ نەتەوەیەکی خاک داگیرکراو بە بێ ئازادیی هاوچارەنووسەکانی مومکین نییە. پەیوەندی نێوان ئازار و خواستەکانی نەتەوەکانی عەرەب، کورد، بەلووچ، کاسپینی، تورکمان، تورک و ستەملێکراوەکانی دیکە، جەوهەری خەباتێکی هاوبەشە بۆ ئازادی و دادپەروەری.

بۆیە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ، یەکێتیی ئورووپا، پارلمانی ئورووپا و ڕێپۆرتێری تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئێران، خاتوو مای ساتۆ دەکەین:

  • دامەزراندنی خێرای شاندێکی نێودەوڵەتی بۆ بە دواداچوون بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان و لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی زیندانیەکان، ڕێکارەکانی دادگاییکردن، و کەیسەکانی ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدان لە ئێران؛
  • جێبەجێکردنی میکانیزمی لێپرسینەوەی نێودەوڵەتی دژی بەرپرسانی دادوەری، ئەمنی و سیاسیی ئێرانی کە بەرپرسیارن لە پێشێلکردنی سیستماتیکی مافەکانی مرۆڤ؛
  • و لێکۆڵینەوە لە سەر ڕەوانەکردنی ئێران بۆ دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی (ICC) بکەنەوە لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی جیهانی لە پێوەندی بە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی.

پارتی سەربەستیی کوردستان و بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لەو باوەڕە دان کە تەنیا بە کۆتایی هێنان بە داگیرکاریی خاکی نەتەوە خاک داگیرکراوەکان  و کۆتایی هێنان بە کۆلۆنیالیزمی ئێران و دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی ئازاد و دێموکراتیکی سەر بەم نەتەوانە  کە لەسەر بنەمای ئیرادەی خۆیان دابمەزرێ، دەتوانرێ کۆتایی بە ئێعدام و هەڵاواردن و توندوتیژی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بهێندرێ.

ئێمە بە بە باوەڕێکی پتەو و پؤڵایین بە مافی چارەی خۆنووسین، پێداگری لەسەر ئەو پرەنسیپە دەکەین کە ئازادی و دادپەروەری ،لە چوارچێوەی هێژموونی و لە ژێر دەسەڵاتی داگیرکەردا بەدی نایە، بەڵکوو تەنیا لە گەیشتن بە سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەت نەتەوەی سەر بەم نەتەوە خاک داگیرکراوانە دا وەدی دێ.

کۆتایی داگیرکەری ئێرانی و سەرەتای سەربەخۆیی و ئازادیی نەتەوە خاک داگیرکراوەکان، سەرەتای ئاسایش و ئاشتی و سەقامگیریە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

پارتی سەربەستیی کوردستان

١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ کوردی
٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥ زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوویەکێتیی ناوماڵی حیزب و لایەنەکانی ڕۆژهەڵات یا قووڵکردنەوەی ناکۆکی؟ دوو جەمسەری ئێرانیچێتی و سەربەخۆییخوازی.
بابەتی دواتربروکسڵ: بەشداریی سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە ڕێوڕەسمی پرسەی شەهیدانی نوێی ئەحواز

188 کۆمێنتەکان

  1. Bulk commenting service. 100,000 comments on independent websites for $100 or 1000,000 comments for $500. You can read this comment, it means my bulk sending is successful. Payment account-USDT TRC20:【TLRH8hompAphv4YJQa7Jy4xaXfbgbspEFK】。After payment, contact me via email (helloboy1979@gmail.com),tell me your nickname, email, website URL, and comment content. Bulk sending will be completed within 24 hours. I’ll give you links for each comment.Please contact us after payment is made. We do not respond to inquiries prior to payment. Let’s work with integrity for long-term cooperation.

  2. 尖端资源,价值百万,一网打尽,瞬间拥有!多重收益,五五倍增,八级提成,后劲无穷!摸币网,最嚣张的上线替下线赚钱网站:https://1925.mobi/

Leave a Reply