بروکسل :شاندێکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی «ئاشتیاکۆ پوورکەریم»سەرۆکی بزووتنەوە ، سەردانی بنکەی بەڕێوەبەریی دەوڵەتی ئەحوازیان لە بروکسلی پایتەختی بلژیک کرد و لە لایەن لێپرسراوی دەوڵەتی ئەحواز « عارف کەعبی» و هەیئەتێکی هاوڕێیەوە پێشوازیان لێکرا.
لەم دانیشتنە دا کۆمەڵێک پرسی پێوەندیدار بە داهاتووی دراوسێیەتی نێوان دوو دەوڵەتی کوردستان و ئەحواز باسیان لێوەکرا و پێداگری لە سەر پێکهینانی هاوپەیمانێتیەک لە نێوان نەتەوە غەیرە فارسەکانی خاک داگیرکراو لە لایەن ئێرانەوە کرا.










































