بریتانیا: بە بەشداریی سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، ئاشتیاکۆ پوورکەریم، کۆبوونەوەیەک لە پارلمانی بریتانیا بەڕێوە چوو.
لەم کۆبوونەوەیە دا کە لە لایەن kurds for labour و بە بەشداریی بەڕێز سەرباز بەرزنجی ڕێکخرابوو، چەند ئەندام پارلمانیکی بریتانیا بەشدار بوون، کە تێێدا کۆمەڵێک پرسی پێوەندیدار بە مەسەلەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەندین بابەتی گرینگی دیکە قسە و باسیان لە سەر کرا.
لەم کۆبوونەوەیە دا سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وێرای سپاس و دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونی بەڕیز سەرباز بەرزنجی ، لە قسەکانیدا باسی لە پێویستیی لۆبیگەریی زیاتر بۆ نەتەوەی کورد لە بریتانیا کرد و گوتی:
هەر بەم چەشنەی kurds for labour چالاکی دەکا Labour for kurds یش پێویستە بەم چەشنە لە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی کورد دابێ.#kurdsforlabour
https://www.youtube.com/watch?v=sjEexSap7KI





































