پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم ، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی جەژنی خاوەنکار

هاونیشتمانان، نەتەوەی سەربەرزی کوردستان

خوشک و برایانی یارسانی سڵاوتان لێبێ و ئەم کاتەتان باش

به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی خاوه‌نکار،جەژنی ئایینی و کولتووریی خوشک‌ و برا یارسانییەکانمان، پیرۆزباییه‌کی گه‌رمتان پێشکه‌ش ده‌که‌ین و ئاواته‌ خوازین ئه‌م جه‌ژنه‌ به‌ شادی و خۆشی بۆ خوشک و برایانی یارسانمان و هه‌موو رۆڵه‌کانی کورد و کوردستان تێپەڕ بێ.

کوردستان وڵاتی فرە رەنگی و فرەچەشنیی کۆمەڵایەتی، ئاینیی، مەزهەبی، زاراوەییە. رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ هەموو ئەو جیاوازی و رەنگانەوە، رۆڵه‌ی یه‌ک نه‌ته‌وه‌ و یه‌ک نیشتمان و خاوەن یەک پرسن .

بنج و بناوان و ڕیشەی ئایینی پیرۆزی یارسان، لە کوردستان و لە ناخی کۆمەڵگای کوردەواریەوە سەریهەڵداوە.

خاکی کوردستان و تێکۆشان بۆ ئازادی و سەربەستی و بنیاتنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان و بە گشتی کورد بوون و کوردستانی بوون، یەکێکە لە فەلسەفە وجوودیەکانی ئەم ئایینە.

پێویستە، هه‌رکام له‌ جه‌ژن و بۆنه‌ تایبه‌تییه‌کانی هەر بەشێک لە بەشەکانی ئەم نەتەوە و نیشتمانە ، بە بۆنە و جەژنی هەمووان دابندرێ و کورد بوون و کوردستانی بوون لە دەوری یەکتر کۆمان کاتەوە و بۆنە و ڕێوڕەسمە تایبەتییەکانیش ببنە هەوێنی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و هەر هەموویان بخرێنە خزمەت بە بەرژەوەندیی نەتەوەیی و نیشتمانیی نەتەوەی کورد و کوردستانەوە.

باوەڕدارانی ئەم ئایینە لە دۆخێک دا بۆنە و ڕێوڕەسمەکانیان بەڕێوە دەبەن کە خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن داگیرکەری ئێرانیەوە ، داگیر کراوە و پێڕەوانی ئەم ئایینە تەنانەت بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسم و بۆنەکانیان بەردەوام لە ژێڕ هەڕەشە و گوشاری دەزگا ئەمنیەتی و نیزامیەکانی ڕژیم دان.

جارێکی دیکە بە بۆنەی جەژنی خاوەنکارەوە پیرۆزبایی لە نەتەوەی کورد بە گشتی و سەرجەم پێڕەوان و یارانی ئایینی پیرۆزی یاری بە تایبەتی دەکەم.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبریتانیا: بە بەشداریی سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، ئاشتیاکۆ پوورکەریم، کۆبوونەوەیەک لە پارلمانی بریتانیا بەڕێوە چوو.
بابەتی دواترپێشانگای کتێب لە پاریس، لە لایەن دامەزراوەی “کل العرب” بە بەشداریی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

184 کۆمێنتەکان

Leave a Reply