بێرمینگهام: لە لایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد کۆڕێک بۆ ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، ڕێکخرا

کۆڕێک بۆ ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە لایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە ژێر ناونیشانی: سەربەخۆیی “دۆڵەت-نەتەوە و داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” بەڕێوە چوو

سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان سەردانی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کوردی کرد
ئەمڕۆ، بەڕێزان گۆڤە ئەحمەد و ئاراس بلباس، سەرۆک و سکرتێری ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە ئۆفیسی سەرەکی ڕێکخراو ، پێشوازی گەرمیان لە بەڕێز ئاشتیاکۆ پوور کەریم، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، کرد.
ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد کۆڕێکی لەبارەی “سەربەخۆیی، دەوڵەت-نەتەوە و داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” لە شاری بێرمینگهام بەڕێوەبرد
لە درێژەی کار و چالاکییە ڕۆشنبیرییەکانی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد، ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٩، لە هۆڵی ڕۆشنبیران (KCO) لە شاری وێست بڕۆمیچ – بێرمینگهام، کۆڕێکی تایبەت، لەژێر ناونیشانی “سەربەخۆیی، دەوڵەت-نەتەوە و داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” بۆ بەڕێز (ئاشتیاکۆ پوور کەریم)، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، ڕێکخست.
کۆڕەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی شاری بێرمینگهام و دەوروبەری بەڕێوەچوو.

لە دیدارەکەدا، باس لە کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد کرا، کە لە چەندین بواری جیاوازدا خزمەت بە دۆزی کورد و پەرەپێدانی ڕۆشنبیری کوردی دەکەن. لەلایەن بەڕێز پوور کەریمەوە، دەستخۆشی لە کار و چالاکییەکانی ڕێکخراو کرا و ئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامبوونی بۆ خواستن.
ئەم سەردانە نیشانەی گرنگیی کارەکانی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کوردە و دڵسۆزی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ پشتیوانیکردنی کاروانی ڕۆشنبیری کوردی…
بەڕێز ( گۆڤە ئەحمەد ) سەرۆکی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد، کۆڕەکەی بەڕيوەبرد.
دواتر، بەڕێز پوور کەریم وتارێکی پێشکەشکرد و تیشکی خستە سەر مێژووی سەدساڵەی ڕابردوو و قووڵبووەوە لە چەمکەکانی سەربەخۆیی و دەوڵەت-نەتەوە و کاریگەرییەکانیان لەسەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وتارەکەی ناوبراو بووە مایەی گفتوگۆیەکی گەرم و کراوە و ئاڵوگۆڕێکی بیروڕا لەنێوان ئامادەبوواندا، کە بەشداربووان پرسیار و سەرنج و تێڕوانینەکانی خۆیان خستەڕوو.
لە کۆتایی چالاکییەکەدا، دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد، سوپاسی خۆی ئاراستەی سەرجەم ئامادەبووان و بەشداربووان کرد. هەروەها سوپاسی بۆ بەڕێزان: ( توانا کەریم، پەیامنێری کەناڵی کوردسات، و هەروەها وێنەگر، هەرمان عەبدولڕەحمان ) بۆ ئەو ماندووبوون ئەرکی ڕوماڵ و وێنەگرتنی کۆڕەکە.

This slideshow requires JavaScript.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپارلمانی بریتانیا ، کۆبوونەوەیەک بۆ نەتەوەکانی کورد، عەڕەبی ئەحوازی و بەلووچ .
بابەتی دواتردۆسۆڵدۆرفی ئاڵمان: سمینارێک لە سەر مافی مرۆڤ و نەتەوە خاک داگیرکراوەکانی ناو ئێران بە بەشداریی مەسعوود پژووهی ئەندامی ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

Leave a Reply