پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوا ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە
کۆمەڵانی هەراوی خەڵکی کوردستان!
ڕزگاریخواز و سەربەخۆخوازان!
چەند ڕۆژێکە چەتە بیرتاریکەکانی سوپای سوریا بە ناڕەوا و بەبێ بیانۆ پەلاماری هەردوو گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسودی شاری حەلەب دەدەن، کوێرانە تۆپبارانی گەڕەکەکان دەکەن و دەست لە خەڵکی سڤیل و لاشەڕ ناپارێزن؛
ئەو چەتانە پێشتر لە ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانی داعش و عەمشات و سوڵتان موراد بوون، بەڵام هەنووکە بە فەرمانی تورکیا لە نێو سوپای حکومەتی ڕاگوزەری سوریا ڕێکخراون و بۆ لێدانی کوردانی ئازادیخواز ئەرکدارکراون و نایانەوێت کورد لەسوریادا هاوبەش و هاونیشتمانی بێت.
ئەو چەتانە پێشتر ڕەشەکوژی عەلەوی و دروزەکانیان ئەنجام داوە، ئێستاش دەیانەوێت بە هەمان شێوە تاوانی ڕەشەکوژی دژ بە ژن و منداڵی کوردانی گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود ئەنجام بدەن، بۆیە پشتیوانیکردن لە کوردانی ڕۆژئاوا ئەرکێکی نەتەوەیی، نیشتمانی و مرۆڤایەتییە و وا دەخوازێت کە هەموومان پشتیوانیان لێ بکەین و دەنگی ناڕەزایی و تووڕەیی دژ بەو تیرۆریستانە بەرز بکەینەوە.
کوردستانیانی وڵاتپارێز، هەرچەندە کە هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا زۆر دلێرانە بەرسنگیان لە هێڕش و پەلاماری ئەو چەتانە گرتووە و ڕێیان پێ نەداون کە هەنگاوێک پێشڕەوی بکەن، بەڵام ڕاستییەکەی ئەو دوو گەڕەکە گەمارۆدراون و ماوەی شەش مانگ زیاترە کە هاتن و چوون سنووردار کراوە و ڕێی خۆراک و پێداویستییان لێگیراوە، لەم پێوەندەدا ئێمە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی جیهان دەکەین کە گوشارەکانیان لەسەر حکومەتی سوریا چڕ بکەنەوە و ڕێی ڕەشەکوژی کوردانی لێ بگرن، بەتایبەتیش داوا لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و فەرەنسا دەکەین کە بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بەوانەی شەڕی تیرۆریستانیان کرد، جێبەجێ بکەن.
ناوی لایەنەکان:
١- حزبی ڕزگاریی کوردستان
٢-پارتی سەربەستیی کورستان
٣- بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
٤- تەڤگەرە خوەبوون
٥- پارتی سەربەخۆیی کوردستان
٦-بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
٧-بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان
٨-١-٢٠٢٦








































