بەشێک لە دیدارەکانی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە وڵاتی چێک

بە بەشداریی جەماڵ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان،سەردار وەلەدبەیگی ئەندامی ڕێبەری و بەرپرسی تەشکیلاتی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و ئەسعەد شەریفی ئەندامی دەستەی کارگێریی بزووتنەوە ، چەند دیدارێکی گرینگ لە ئاستی باڵا لە وڵاتی چێک پێک هات .
لەو دیدارانە دا وێڕای باسێکی گشتی لە سەر ڕەوشی هەر چوار پارچەی کوردستان و بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، باس لە کۆمەڵێک پرسی پێوەندیدار بە مەسەلەی کورد و گرینگیی پاڵپشتیی وڵاتی چێک وەک دۆست و هاوپەیمانی گەلی کورد کرا.

دیدارەکان لە گەڵ سێ سیاسەتمەداری چێکی :

جی کووبزا ، پارلمانتار و سیاسەتمەدار ، ئەندامی ژووری پارلمانتارانی چێک

سەرهەنگ یاروسلاو وودینسکا، سیاسەتمەدار،پارێزگار و سەرۆکی ڕێکخراوە ئازادیخوازەکانی چێک

مۆنیکا ماکیۆهۆڤا پارێزەر و جێگری پێشووی سەرۆکی شارەوانیی کارلۆی واری چێک

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply