بێڕێزی کردن بە هێما نەتەوەییەکانمان، هێڵی سوورە

ئەوەی لە باشووری کوردستان ڕوودەدا، نەمانی ئینتیما و هەستی نەتەوایەتیە و گومان لەوە دا نییە کە دەستی دەرەکی و بە تایبەتی داگیرکەرانی کوردستان و داردەستەکانی ئەوانی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە پشتە بۆ دروستکردنی ئاڵۆزی و ناسەقامگیری لە هەرێمی باشووری کوردستان دەربڕینی ناڕەزایەتیی مەدەنی و شارستانیانە مافی هەموو گەلێکە کە دژ بە گەندەڵی و نادادپەروەری کۆمەڵایەتی، ئابووری، سیاسی و … بوەستێتەوە ، بەڵام ئەوەی لە باشووری کوردستان ڕوودەدا، خەباتی مەدەنی و شارستانیانە نییە و ئەو پەڕی ناهۆشیاری دەگەیەنێ بێڕێزی بە ئاڵای کوردستان، هیچ پاساوێک هەڵناگرێ و بێڕێزییە بە هەموو کورد و کوردستان بە گشتی و بە خوێنی سەرجەم ئەو شەهیدانەی لە پێناو ئازادی دا گیانیان بەختکرد ئاگرتێبەردان و هێرش بۆ سەر پۆلیس، لە دێموکراتیکترین وڵاتان بەرپەرچی توند دەدرێتەوە و تاوانباران دەکەونە بەر هێرشی توندی پۆلیس و وەڵامی توندیان دەدرێتەوە لە هەموو وڵاتانی دونیا دا بێڕێزی بە هێما و ڕەمزەکان ،سەروەریی سنوور، خاک و نیشتمان، سروود، ئاڵا و پیرۆزییە نەتەوەییەکان هێڵی سوورە و لادان و بێڕێزی بەم هێڵە سوورانە، دەچێتە خانەی خیانەتی نەتەوەیی و نیشتمانی و یاسا بە توندی ڕووبەرووی دەبێتەوە و بێڕێزیکەران سزا دەدرێن هیچ گومانێک لەوە دا نییە کە کەموکووڕی لە دەسەڵات و حکوومەتی باشووری کوردستان دا زۆرە و ئێستاش دوو دەسەڵاتی زەرد و سەوز لە پێشبڕکێ و ململانیی تەسکی حیزبی و تاکە کەسی و بە دوور لە بەرژەوەندیی گشتی و نەتەوەیی دان و هەر بۆیە خەڵک مافی خۆیەتی داوای حەقەکەی بکا، بەڵام گەلی هۆشیار بە بێ ئەوەی هێڵە سوورە نەتەوەییەکان ببەزێنێ، حکوومەت و دەسەڵات دەگۆڕێ و ئاڵا و ڕمزەکان بە زیندوویی و بە بەرزی ڕادەگرێ

جەماڵ پوورکەریم

سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

3ی سەرماوەزی 2721ی کوردی

24ی نوامبری 2021ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply