كۆزانی فەرهەنگی زمانی كوردی،

كورتە هەڵبژاردەیەك لە نوسینەكانی مامۆستا شەپۆل
‎كۆزانی فەرهەنگی زمانی كوردی، بەشی شەشەم ،پەڕەی ١٧٣،١٧٤
 
‎زمانی كوردیی رەمزی هەوییەی نەتەوەیی ویەكییەتی نیشتمانیی كوردە ، زمانی كوردیی میراتێكی گرینگ و زۆر بایەخداری فەرهەنگی یە. زمانی كوردی زۆر ئاسان واژەی بێگانە لە خۆیدا دەتاوێنێتەوە و هەروەكوو واژەی خۆمالی لێ دەكا. زمانی كوردی چۆمە ئاوێكی پڕبەرەكەتە و تەژی یە لە گەنجینەیەكی گەورە و پڕبایەخی میرات و كەلەپوری فەرهەنگی كورد و نەتەوەی كوردزمان، بۆ گەلانی دیكەش بەدیهاتویەكی گەورە و پڕ شان و شكۆیە.زمانی كوردی دارای واژەی زۆر و پەرەدار و جوان و لە بار و لەسەر زارخۆش، سوك و رەوان وشیرین و ئێسك سوكە. زمانی كوردیی ئاهەنگی دڵ دەرون لاوێنی هەیە و زۆر لە گوێ خۆشە وبە پاڵدان بە تایبەتمەندییەکانی خۆی و داڕشتی تایبەت بە زمانی كوردیی ، ئاسان دەتوانێ هەر بەشێ لە بەشەكانی زانین و مەعاریفی مرۆڤانی نیشان بدا و بەوردی بەیانی بكا. زمانی كوردی لە سوێنگەی نووسەرانی ژیر و بیرورد و زانا و زمانەوانی كوردەوە، رۆژ بۆ رۆژ پەرەدارتر و پتەوتر دەبێ.
‎لەبابەت دەنگەوە زمانی كوردی زۆر دەوڵەمەندە، لام وایە هیچ زمانێك نییە وەكووزمانی كوردی، خاوەنی دەنگ (أصوات)بێ، بۆ وێنە:
‎لورە، سەڕەسەڕ، زریكە، تەقە، رەقە، هاڕە، جریوە، سیڕە، بۆڕە، ویزە، قڕەقڕ، تەپەتەپ، بۆلەبۆل، زرمەزرم، خرمەخرم، قیرەقیر، زریكە زریك، قیژەقیژ،هاژەهاژ، مرخەمرخ، قڵمە قڵم، قڵپە قڵپ، شریخەشریخ، شریقە شریق، بروسكە بروسك، خاوە خاو، هاسكەهاسك، ترپەترپ، تاسكەتاسك، پشم. وهۆر، میزەمیز، گیزەگیز، بریكە بریك، فیكەفیك، جیكەجیك، گرمەگرم، زرم و كوت، خشپەخشپ، لوشەلوش، قاسپەقاسپ،….(بۆ زانیاری زیاتر بڕواننە كۆزانی فەرهەنگی زمانی كوردی ، لاپەرەی ١٧٤، شەپۆل )
‎زۆربونی دەنگ خۆی نیشانەی پەرەدار بوون و پڕ پیت و بەرەكەتیی زمانی كوردییە. هەرچەن. هێندێ لەوانە ئیسمی سەوتن، بەلام سەوت لەوانیش دا هەر هەیە.
‎سەردەمانێ لە مەدیترانەوە تا چین ،خەڵكی ئەم ناوە ، بەزمانی كوردی ماد-ی ناسیاو بوون، بە تایبەت لە كاتی هێرشی ئەسكەندەر ، كوردی مادی باوی سەرزاری خەڵك بووەو دەرسی پێ خوێندراوە ، ئەم دەرس ووتنەوە بەزمانی مادی كوردی ، بەرلەوەی ( دارالفنون ) لە خۆرهەڵاتی ناوین دانرێ ، لە فێرگەی مزگەوتان ، لای مەلایان ،دەخوێندرا. مامۆستا وانەكانی بە زمانی كوردی واتا دەكرد و شێعری كوردیی بۆ زانینخوازان بەنمونە دەووتەوە وبەم شێوەیە فێری وێژەی کوردیشی دەکردن . تەنانەت كتێبە سەرەتایی و وردیلەكانی لە عەرەبی یەوە دەكرد بە كوردی. جا ئەوە تا سەردەمی (خانای قوبادی) بەردەوام بووە كە فەرمویەتی:
‎هەرچەن مەواچان فارسی شەكەرن
‎كوردی جە فارسی بەڵ شیرین تەرەن
‎بەلەفزی كوردیی كوردستان تەمام
‎پیش بوان مەحفوز، باقی وەسەلام

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply