پەیامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە بۆنەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانیی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

“پەيامی کەنەکە
بەڕێزان هەروەك دەزانن کوردوستان وڵاتیکی داگیر کراوە و داگیرکرانی کوردستان بە سیاسەتی دەژە مرۆڤایەتی هەمووکاتێك بۆ پرژوبڵاوی ناو هیزە رزگاریخوازەکان تیکۆشان دەکەن. هەر بۆيە هەموو جۆرە یەکڕيزيەك وهاوئاهەنگیەك لە بەرامبەر داگیرکەران ،لەسەرەکیترين ئەرکی ماڵی کوردوستانيانە بۆگەيشتن بە ڕزگاری نەتەوەی و بەرەو پێش بردنی خەباتی نەتەوەکەمان. هەر لەم بۆارەدا کۆنگرەی نەتەوەییی کوردستان بڕوای بە پێويستی ڕێکخستنی بيڕو باوەڕە جياوازەکانە، کە زۆر پێویستە بۆ بەرەو پێشخستن و رێکخستنی هێزە سەربەخۆی خوازەکان لە هاوپەيمانيەکدا وەك کارێکی دروست دەبينێت لە پێناو ئەو دوزەدا. دەگونجینت.

بەڕێزان کۆنگرەی نەتەوەییی کوردوستان، باوەڕی بە بوونی جیاوازای و تۆلارەنس هەيە. هەر بۆیە لە چوار چێوەوی ئەو باوەرەدا وەکو تەنیا ناوەندێك کە هەموو جۆرە بیرو وباوەڕێكی وەك سۆسیالیست ،کۆمۆنیست و ئانارشیست تاکو راستڕەو و وليبڕاڵو گرتۆتەخۆی. وەهەروەها جياوازيە ئاينيەکانی وەك ئاينە ئابراهمیەکان وەکو موسلمان و جولەکەو و کریستیانەکان و ئاینە سروشتیەکانی وەك زەرتوشتیەکیان و ئایینە کوردیەکان وەك یارسان و ئیزەدیەکانی گرتۆتەخۆی، بێجگە لە سەربەخوییخوازەکان و کونفدراڵخوازەکان و فدراڵخوازەکان. کوردوستانیانی لە خوراسان و قەفقاز تاکو لوبنان وە لە ئستانبول تاکو کەنداو هەروەها دانیشتوی تاراوگە لە ئامریکا تاکو ئاسیائ دوور و لە ئەوروپا وە تاکو ئافریقا لە خۆی کۆکردوەتەۆە.

هەر بۆیە بە باشی دەزانین کە ئەم هاوپەيمانييە و ڕیکخراوانەی دیکە کە تا ئیستا نەبونەتە ئەندام لە کۆنگرەی نەتەوەییی کوردستان داوای ئەندامتی بکەن بۆ ئەوەی بەشیک بن لە خەباتی کۆنگرەی نەتەوەییی کوردستان و خەباتی بەرەنگاربونەوە لە دژی داگیرکەرانی کوردستان.

هەر وەك پێشتریش ئاماژەم پی کرد دوژمنانی کوردستانیان بە بەردەوامی لە سەر پرژوبلاۆی ئیمەی کورد کار دەکەن و کەنەکەش کە سەرکیترین ڕیکخراوی کوردوستانە، بە بەردوامی لە ژێر ئەو هێڕشیانەدایە، هەر لەم بوارەدا بەشێکی کەم لە حێزب و ریکخراوەکانی کوردوستان تا ئیستا لە ناو کەنەکەدا ئەندام نین وە یان بە شیوازیکی بەر بڵاو چالاک نین. بۆ دەربازبون لەم بارودۆخە لە کوبونەۆەی کۆنگرەی نەتەوەییی کوردستاندا لە ساڵی ڕابردو بریارمان دا کە ئەندامانی کومیتەکانی کەنەکە لە هەموو ووڵاتێك لە گەڵ کۆمیتەکانی ئەو حیزب و رێکخراوەنەی کوردوستان کوبونەۆە بکەن بۆ بەرجەستەکردنی بیرو بوچونەکانیان لە کۆنگرەی گشتی بەهاری ئەمسالدا بە مەبەستی چارەسەر کردەنی ئەو بەربەستانەی کە بونەتە مایەی دور خەستنەوەی ئەو حيزب و رێکخراوانە لە کۆنگرەی نەتەوەییی کوردستان، تاکو بەهاری سالی ۲۷۲٢ کوردی ببیتە سەرەتایک بۆ یەکڕیزی و هاوئاهنگی کوردوستانیان لە بەرامبەر دوژمنان و داگیرکەراندا.

لە کۆتایدا دووبارە دووپاتی دەکەینەوە کە ڕێگای ڕزگاری کوردوستانیان لە بەرامبەر داگيرکەراندا یەکڕیزی نەتەوەییە هەر بۆیە ئەم تێکۆشانەی ئێوەی بەڕیز بۆ رێکخستنی هێزە سەربەخۆییخوازەکان بەرز دەنرخێنين.

لە گەڵ ڕیز و سوپاسدا
نوینەری کۆنگرەی نەتەوەییی کوردستان
سەعيد سەنەندەجی
١٩بەفرانباری ٢٧٢١ “

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply