دیداری سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی بێت نەهرین

سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، پێشوازی لە سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی بێت نەهرین کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی جەماڵ پوورکەریم سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە دیدارێکی دۆستانە دا چاوی بە رۆمیۆ هەکاری سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی بێت نەهرین و ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکی لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانیی یەکێتی نەتەوەیی لە پەرلەمانی کوردستان کەوت.
لەو دیدارە دا هەر دوو لا جەختیان لە پێوەندییەکانی نێوانیان و هاوئاهەنگیی زیاتری هێز و لایەنە کوردستانیەکان کرد.
لە دیدارەکە دا وێڕای ئاڵووگۆڕی بیر و ڕا لە پێوەندی بە ڕەوشی ئاڵۆزی ناوچەکە و هەروەها دۆخی هەستیاری کوردستان باس لە کۆمەڵێک ئەگەر و پێشهاتی بەردەم خەباتی ڕزگاریخوازنەی گەلی کورد بە تایبەتی لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply