هاووڵاتییەکی شنۆیی ڕەوانەی زیندان کرا

ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “سەردار ئالانی” کوڕی “لوقمان” خەڵکی گوندی “سینگانـ”ـی شاری شنۆ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

هەواڵدەری کوردپا لەو بارەوە نووسیویەتی: ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژ بە ئێران”، لەلایەن دادگای ئینقلابی شنۆوە بە ١٥ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم  و ئەو حوکمە ڕۆژی سێشەممە ٤ی خەزەڵوەر، بە ناوبراو ڕاگەیەندرابوو.

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپا لە خاڵی پشکنینی نێوان گوندەکانی “سینگان” و شاری شنۆ، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردبوو.

ڕۆژی دووشەممە ١ی خەرمانان، سەردار ئالانی، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی شنۆ ئازاد کرابوو.

سەردار ئالانی دەرچووی بواری کشتوکاڵە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply