داگیرکەری ئێرانی بەردەوامه‌ له‌ تێکدانی ژینگەی کوردستان

مۆرە و بەکرێگیراوەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئاخوندی لە تێکدان و کاولکردنی ژینگەی کوردستان بەردەوامن و ئەم جارە خەسارێکی زۆریان بە ژینگەی شاری مەریوان گەیاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کەسانی هەلپەرەست لە شاری مەریوان، هەوڵێکی چڕوپڕیان بۆ تێکدان و کاولکردنی ژینگەی کوردستان خستووەتە گڕ و لە چەندین شوێنی ئەو شارە وەکوو؛ پشت تالاری مروارید و نزیک بەهەشتی مستەفا، پشت بەنزینخانەی “بێکەڕە” و لە ئاوایییەکانی پێلە و گەوێڵە، دەستیان داوەتە کاولکاریی داری دارستانەکانی ئەو ناوچانە و دارەکان و بەتایبەت داربەڕووەکانی ئەو دارستانانەیان بڕیوەتەوە.

شایانی باسە کە ئەنجومەنی سەوزی چیا ڕایگەیاندووە؛ کۆمەڵیک لە هەلپەرەستان جیا لە بڕینەوەی داری دارستانەکان، بە مەبەستی داگیرکاریی شوێنی دارستانەکان بە لۆدێر کۆتەی دارە بڕدراوەکانیشیان بنەبڕ کردووە و دەستیان کردووە بە کێڵان و داگیرکردنی شوێنی دارستانەکان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply