فینلاند، دیداری نووسەر و ڕۆژنامەنووس فرێدا فارگۆ لە گەڵ سەردار وەلەدبەیگی

سەردار وەلەدبەیگی، ئەندامی ڕێبەریی بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان چاوی بە نووسەر و رۆژنامەنووسی فلیپینی، فینلاندی فرێدا فارگۆ کەوت.

ئەمڕۆ دووشەممە 28ی مارسی ٢٠٢٢ی زایینی لە وڵاتی فینلاند لە پێوەندی بە کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها خەبات و چالاکیی بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، سەردار وەلەدبەیگی چاوی بە فرێدا فارگۆ کەوت.

لەو دانیشتنە دا سەردار وەلەدبەیگی وەک ئەندامی ڕێبەریی بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە بارەی خەبات و کار و چالاکیەکانی بزوتنەوە و هەروەها پێکهێنانی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان قسەی بۆ ڕۆژنامەنووس فرێدا فارگۆ کرد .

فرێدا فارگۆ کە بە یەکێک لە دۆستانی نزیکی گەلی کورد و خەباتی ڕزگاریخوازیی نەتەوەی کورد ناسراوە و تا ئێستا چەندین جار لە نزیکەوە سەردانی هەرێمی باشووری کوردستانی کردووە،لەو دانیشتنە دا وێڕای دووپات کردنەوەی دۆستایەتی و هەنگاونان بۆ پرسی کورد گوتی: لە داهاتوویەکی نزیکدا کتێبێک لە پێوەندی بە پرسی کورد لە پارچەکانی داگیرکراوی کوردستان بە زمانی ئینگلیسی بڵاو دەکەمەوە و هاوکات خۆشحاڵی خۆی لە مەڕ پێکهێنانی هاوپەیمانیی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و هەوڵدان بۆ یەکبوون و یەکڕیزیی ناو ماڵی کورد دەربڕی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply