سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا: جگە لە ناردنی ھێزەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا بە ھیچ شێوەیەکی دیکە رێگری لێناکرێت.

مارک میللی، رایگەیاند: لە رێگەی جێگیرکردنی ھێزی ئەمریکا لە ئۆکراینا نەبێـت، ناتوانرێت رێگریی لە شەڕی روسیا و ئۆکراینا بکرێت.

مارک میللی لەگەڵ لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە دانیشتنێکی تایبەت بە بوودجەی بەرگریی ساڵی ٢٠٢٣ لە لیژنەی ھێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ھەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەکانی رۆژەڤ کرد.

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا وتی: “لە ماوەی ٤٢ ساڵی خزمەتی سەربازیمدا، گەواھیداری گەورەتریت ھەڕەشە بۆسەر ئاشتی و ئاسایشی ئەوروپا و جیھان دەبین. داگیرکاریی روسیا بۆسەر ئۆکراینا، تەنھا ھەڕەشە لە ئاشتی و سەقامگیریی ئەوروپا ناکات بەڵکو ھەڕەشەی لە لەناوبردنی ئاشتی و سەقامگیریی جیھانیش دەکات”.

مارک میللی لە وەڵامی پرسیاری؛ بۆچی ھەڕشەی سزاکانی ئیدارەی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا بۆ رێگرتن لە سەرۆکی روسیا، ڤلادیمیر پوتن لە جەنگی ئۆکراینا شکستیھێناوە؟ وتی، پوتین ماوەیەکی دوورودرێژە ئامانجی داگیرکردنی ئۆکراینای ھەیە و ئەم ئامانجەشی جگە لە ناردنی ھێزەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا بە ھیچ شێوەیەکی دیکە رێگری لێناکرێت.

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا، وتیشیی: “بۆ رێگەگرتنی پوتن لە داگیرکردنی ئۆکراینا دەبوو ھێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتەدا جێگیر کردبا. لەو بڕوایەدام کە ئەمە مەترسی ھەڵگیرسانی شەڕی لەگەڵ روسیا لێدەکەوێتەوە و ئامۆژگاری ئەمەش ناکەم”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply