تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پۆتینی سزادا.

 تویتەر بەمەستی سنوردارکردنی ناوەڕۆکی بڵاوکراوەکانی؛ ٣٠٠ هەژماری تایبەتی بە حکومەتی روسیا سزاداوە کە لە ناویاندا هەژماری فەرمی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا هەیە.

ئاشکراشیکردووە، “ئەو هەژمارانە بە هیچ جۆرێک کارا نابن و ئاستی شوێنکەوتووانیان زیاد ناکات و رێگە نادەین تۆڕەکامان بۆ گرژی سەربازی بەکاربهێندرێت.”

هاوکات، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دوو هەژماری فەرمی هەیە بە هەردوو زمانی روسی و ئینگلیزی و نزیکەی شەش ملیۆن شوێنکەوتووی هەیە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی وەک فەیسبوک و تویتەر سزایان لەسەر بەکارهینەرە روسیەکانیان دانا.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply