ڕژیمی ئێران لە تۆپبارانکردنی ناوچە شاخاوییەکانی باشووری کوردستان بەردەوامە

ڕێژیمی داگیرکەری ئێران بەردەوامە لە دەستدرێژی و تۆپباران کردنی ناوچە کوێستانیەکانی باشووری کوردستان

ڕێژیمی داگیرکەری ئێران لە درێژەی دەستدرێژییەکانیدا ئەمڕۆ ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانی تۆپباران کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، ڕێژیمی داگیرکەری ئێران ناوچەکانی بەربزین لە دەڤەری سیدەکانی بە خەستی تۆپباران کردووە و ئەو تۆپباران کردنەش بەردەوامە.
لە ئێستا دا دوو ڕژیمی داگیرکەری ئێران و تورکیە هەر کامە و بە بیانوویەک و بە مەبەستی داگیرکاریی زیاتری کوردستان بۆردوومانی ناوچە شاخاویەکانی هەرێمی باشووری کوردستان دەکەن.
@kurdhsk

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply