ڕاگەیاندراوی هاوپەیمانیی سەربەخۆییخوازانی کوردستان سەبارەت بە بێریزی کردن بە پێشمەرگەیەکی کاکەیی

زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو کارە ناڕەوا و نامەردانەیە دەکەین کە دەرهەق پێشمەرگەیەکی  کاکەیی لە لایەن چەند کەسێکی سەر بە حەشدی شەعبی ڕووی  داوە.

ئەمە سووکایەتی و بێڕێزییە بە ئازادی و بیروباوەڕی کاکەییەکانە کە بە ئایین و باوری کاکەی (یارسان )وەک ئایینێکی ڕەسەنی کوردی کە مێژووی چەند هەزار ساڵەیان هەیە.  کە هەمێشە بۆنەتە قوربانی بیری سیاسی و ئایینی   دەسەڵاتداران لە  هەموو بەشێکی کوردستاندا.
ئێمە وەک هاوپەیمانیی سەربەخۆییخوازانی کوردستان جەختیش دەکەینەوە بە هەموو توانایەکمان پشتگیری خوشک و برا کاکەییەکانمانین و داواش لە حکومەتی هەرێم  دەکەین کە هەموو هەوڵی خۆیان بۆ بەدواداچوونی یاسایی ڕووداوەکە بکەن و  ڕێگە چارەسەر  بۆ ڕوودانی هەر چەشنە کردەوەیەک هاوشێوە بن لە ناوچەکە.

هاوپەیمانیی سەربەخۆییخوازانی کوردستان:
ڕێکخراوی یارسانیی یاری کورد
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
تەڤگەری ڕزگاریخوازانەی دێموکراتیکی کوردستان
یەکێتیی شۆڕشگێڕانی کوردستان
پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply