هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: ٢٥ی گەلاوێژ و حەفتاوحەوتەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان پیرۆز بێ.

بەرێزان : دەفتەری سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی

ڕێبەرایەتی و کادر و پێشمەرگە،

ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات،

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان

پیرۆزباییەکی گەرم و سڵاوێکی شۆڕشگێرانەتان پێشکەش بێ:

٢٥ی گەلاوێژی ئەمساڵ ٧٧ ساڵ بە سەر خەبات و تێکۆشانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا تێپەڕ دەبێ.

لەو یادە مەزن و پیرۆزە دا وێڕای پیرۆزبایی لە سەرجەم ڕێبەری، کادر و پێشمەرگە و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، هەواڵی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزبی دێموکرات کە موژدەی یەکڕیزیی ناوماڵی کوردی پێیە، جێگەی شادی و دڵخۆشیە.

بێگومان یەکگرتوویی و یەکڕیزیی، ناو ڕیزەکانی خەباتی حیزبی دێموکرات، کاریگەری ئەرێنی لە سەر ڕەوتی خەبات و جووڵانەوەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دادەنێ.

 هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان جارێکی دیکە وێرای پیرۆزبایی ٧٧ەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەو باوەڕەدایە کە یەکڕیزی و تەبایی ناوماڵی کورد زامنی سەرکەوتنی خەبات و تێکۆشانمانە.

بەرز و پیرۆز بێ ٢٥ی گەلاوێژ ٧٧ەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی

١٥ی ئاگۆست ی ٢٠٢٢ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply