٩ی خەرمانان ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی

جەماڵ پوورکەریم، سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان:

تۆ بە هێزی نامری مردن لە ئاستتا کۆیلەیە
چونکە گیانی تۆ دروشمە بانگەوازە ڕێگەیە

کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی جیا لەوەی باوەڕی ڕاستەقینەی بە ئازادی و مرۆڤایەتی بوو، ڕێبەرێک بوو لە ڕەگەزی هەتاو کە شکۆی بە شۆڕش و نیشتمان بەخشی ، ئەو مامۆستای شۆڕش و بەرخودان، ڕێکخەر و ئەندازیاری خەباتی مەدەنی و بە جەماوەری کردنی خەباتی کوردستان بوو کە لە کۆچڕەوەکەی مەریوان دا ڕەنگی دایەوە.

کاک فوئاد کەسایەتیەکی پراگماتیک و ڕێبەری کاریزماتیکی کورد و پشتیوان و داکۆکیکاری چینی هەژار و چەوساوەی کوردستان بوو کە لە ناخی بیر و هزریەوە باوەڕمەند بە سەربەخۆیی و گەیشتن بە سەروەریی سیاسیی نەتەوەی کورد بوو.
بۆیە تیشکی خۆری ئازادی و سەربەخۆیی لە ڕۆژهەڵاتەوە، هەموو ڕۆژێ هەنگاو بە هەنگاو ڕێگاکانی کوردستان بەیادی ئەو وەخەبەر دێنێ.

یادی و ناوی بەرز و بەڕیز و ڕێگە و ڕێبازی بەردەوام و پڕ ڕێبوار بێ.

٩ی خەرمانان ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply