وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا لە وەڵامی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستاندا: وێڕای کۆمەڵگەی جیهانی ڕژیمی ئێران مەحکووم دەکەین.

 

ڕۆژی ٢ی نوامبری ٢٠٢٢ی زایینی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە توێی نامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا لە ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕەوشی خۆپێشاندەران و ژمارەی قوربانیان و دەستبەسەرکراوانی کورد ئاگادار کردەوە.
هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە پشت بەستن بە ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی کوردستان، داوای لە حکوومەتی بریتانیا کردبوو کە لە بەرانبەر بە جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵوێستی جیددیان هەبێ و پشتیوانی لە شۆڕشی ژینا بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بکەن.
ڕۆژی دووشەممە ٧ی نوامبری ٢٠٢٢ی زایینی بەشی پێوەندییە بیانیەکانی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا لە نامەیەکدا بە فەرمی وەڵامی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستانی دایەوە .

لە بەشێک لە نامەکەدا هاتووە :
ئێمە وەک دەوڵەتی بریتانیا ڕژیمی ئێران لە پێوەندی بە سەرکوتی ناڕازیان و کوشتنی خۆپێشاندەران بە توندی مەحکووم دەکەین و لەو پێوەندییە دا مەتین حوسێنی کارداری سەفارەتی ئێران لە لەندەنمان بانگ کردووە و هاوکات لە نەتەوە یەکگرتووەکان و بەشی مافی مرۆڤ لە ژنێڤ، نوێنەری ئێران لێپرسینەوەی لێکراوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply