مایەی شانازیمە بسووتێم و نەمێنم
بە ڕووناکی لەشم مافی کوردستانم بسێنم
جەژنە جەژنی کوردستانە، جەژنی نەورۆزە
بە تیشکی ئاگر ئەنووسم جەژنە پیرۆزە
جەژنی نەتەوەیی نەورۆز لە گشت خەڵکی کوردستان پیرۆز بێ.
نەورۆز جەژنی نەتەوەیی گەلی کوردە، بەڵام داگیرکەرانی کوردستان هەموو هەوڵیان ئەوەیە کە بەرگی کوردەواری لە بەر داماڵن، چونکە نەرۆز هێمای شۆڕش و سەرهەڵدانە، هێمای یەکگرتوویی و یەکبوونە لە پێناو گەیشتن بە سەربەخۆیی کوردستان.
نەورۆزی ئەمساڵ جیاوازترە لە ساڵانی پێشوو، چونکە نەورۆزی ئەمساڵ وەک دیاری و مزگێنی دروستبوونی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستانی پێ بوو.
هاوپەیمانییەک کە هیوا و ئومێدی خستۆتە دڵی هەموو خەڵکی کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵات و سەربەخۆییخوازان بە تایبەتی.
لە نەورۆزی ئەمساڵدا بە بەرز کردنەوە هێمای پەنجەکانی هەڵۆ، هاواری یەکڕیزی،یەکگرتوویی و سەربەخۆیی بەرز دەکەینەوە .
پیرۆز بێ نەورۆزی ٢٧٢٢ی کوردی
سەردار وەلەدبەیگی
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
دوایین بابەتەکان
کتێبی “دەنگی بەرخۆدان Voice of Resistance” لە نووسینی ئاشتیاکۆ پوورکەریم، چاپ و بڵاو کرایەوە
کتێبی "دەنگی بەرخۆدان Voice of Resistance " لە نووسینی ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە لایەن ناوەندی چاپی کتێب"٤٩ کتێب" چاپ و بلاو...
پەیامی نەورۆزیی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
نەرۆز وەک بەشێکی گرینگی شوناس و پێناسەی نەتەوەی کورد، هێمایە بۆ خۆڕاگری، یەکدەنگی،یـەکڕیزی و تەبای ناو ماڵی کورد.
وێڕای پیرۆزبایی لە ئێوەی ئازیز و گشت...
هاوسەرۆکی پێشووی پژاک”رەحمان حاجی ئەحمەدی”کۆچی دوایی کرد.
ڕەحمان حاجی ئەحمەدی، نیوسەدە خەبات بۆ ئازادی
کەسایەتیی سیاسیی کورد، هاوسەرۆکی پێشووی پژاک ڕەحمان حاجی ئەحمەدی کۆچی دوایی کرد.....
بزووتنەوەی ســەربەخـــۆییخوازانی کوردستان، وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی...
Your point of view caught my eye and was very interesting. Thanks. I have a question for you.