سەردار وەلەدبەیگی:لە نەورۆزی ئەمساڵدا بە بەرز کردنەوە هێمای پەنجەکانی هەڵۆ، هاواری یەکڕیزی،یەکگرتوویی و سەربەخۆیی بەرز دەکەینەوە .

مایەی شانازیمە بسووتێم و نەمێنم
بە ڕووناکی لەشم مافی کوردستانم بسێنم
جەژنە جەژنی کوردستانە، جەژنی نەورۆزە
بە تیشکی ئاگر ئەنووسم جەژنە پیرۆزە
جەژنی نەتەوەیی نەورۆز لە گشت خەڵکی کوردستان پیرۆز بێ.
نەورۆز جەژنی نەتەوەیی گەلی کوردە، بەڵام داگیرکەرانی کوردستان هەموو هەوڵیان ئەوەیە کە بەرگی کوردەواری لە بەر داماڵن، چونکە نەرۆز هێمای شۆڕش و سەرهەڵدانە، هێمای یەکگرتوویی و یەکبوونە لە پێناو گەیشتن بە سەربەخۆیی کوردستان.
نەورۆزی ئەمساڵ جیاوازترە لە ساڵانی پێشوو، چونکە نەورۆزی ئەمساڵ وەک دیاری و مزگێنی دروستبوونی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستانی پێ بوو.
هاوپەیمانییەک کە هیوا و ئومێدی خستۆتە دڵی هەموو خەڵکی کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵات و سەربەخۆییخوازان بە تایبەتی.
لە نەورۆزی ئەمساڵدا بە بەرز کردنەوە هێمای پەنجەکانی هەڵۆ، هاواری یەکڕیزی،یەکگرتوویی و سەربەخۆیی بەرز دەکەینەوە .
پیرۆز بێ نەورۆزی ٢٧٢٢ی کوردی
سەردار وەلەدبەیگی
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply