ڕوودوای هاتووچۆ لە جادەی سەلاس بۆ جوانڕۆ قوربانی لێکەوتەوە.

کوردناسیۆن:ڕووداوی هاتووچۆ لە جادەی نێوان سەلاس و جوانڕۆ بووە هۆی گیان لەدەستدانی ژن و مێردێکی تازە بەیەکگەیشتوو.
کاتژمێر ١١ی شەوی ٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی لە جادەی سەلاسی باوەجانی بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە ئەسرا بازانی و هەژیر شیعری کە دوو مانگ بە سەر زەماوەندیان دا تێپەڕ ببوو، گیانیان لە دەست دا.

بە داخەوە ئەسرا بازانی  کچی نادر و هەژیر شێعری کوڕی محەممەد دانیشتووی شاری جوانڕۆ کە ماوەی دوو مانگ بوو چووبوونە ناو کەژاوەی ژیانی هاوبەشەوە و بۆ میوانی بانگهێشتی سەلاسی باوەجانی کرابوون، بە هۆی ڕووداوی دڵتەزێنی هاتووچۆوە گیانیان لە دەست دا.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وێڕای سەرەخۆشی لە کاک ئەحمەد بازانی و بنەماڵەکانی بازانی و شیعری بە تایبەتی و عەشیرەکانی بازانی، قوایی و قۆچاڵی باوەجانی بە گشتی، خۆی بە شەریک و بەشداری خەمیان دەزانێ، ڕووحی هەر دوو کۆچکردوو ساد بێ و  یادیان بەرز و بەڕێز و جێگەیان بەهەشت بێ.

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply