پەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ کۆنگرەی شەشەمی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان

 

بەڕێز  سکرتێری گشتی،  ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی  سەرکردایەتی، ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان

میوانانی بەڕێز، هێز و لایەن و کەسایەتیە سیاسیە بەشداربووەکان.

سڵاوتان لێبێ و ئەم کاتەتان باش.

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان لە کاتێکدا کۆنگرەی شەشەمی خۆی دەبەستێ کە ڕەوشی جیهان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە تایبەتی بەرەو ئاڵۆگووڕی بنەڕەتی هەنگاو داوێ و پانتایی جوگرافیای کوردستانیش بەشێکی گرینگە لەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچەکە لە ئارا دان و نەتەوەی کورد دەخاتە ناو ئەزموونی دۆخێکی هەستیار و چارەنووسساز.

پێناسەی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان لە ناو و ناوەرۆک دا خەباتە بۆ سەربەخۆیی کوردستان و دامەزراندن و بنیاتنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان کە ئەوەش تەنیا بە یەکێتی و یەکڕیزیی نەتەوەیی گەلی کورد مسۆگەر دەبێ.

وەک بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان  وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەکەتان و بەو باوەڕ و متمانەیەی بە ئیرادە و کاریگەریی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان مان هەیە، پێشنیار دەکەین:
هەموو هێز و لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی هەر چوار پارچەی نیشتمان لە چوارچیوەی هاوپەیمانیەک دا کە  وەک نەتەوەی کورد خاوەنی یەک دۆزی ڕەواین و چارەنووسمان پێکەوە گرێدراوە، هەوڵ بۆ پێکهێنانی پلاتفۆرمێکی هاوبەشی نەتەوەیی و نیشتمانی بدەین و لە سەر پرسە گرینگە جیهانی و ناوچەییەکانی پێوەندیدار بە کورد و کوردستانەوە هاودەنگ و هاوهەوڵوێست و هاوخەبات بین.

بەرز و پیرۆز بێ کۆنگرەی شەشەمی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان لەژێر دروشمى یەکڕیزى و یەکدەنگى کوردستانى و پاراستنى دەستکەوتەکانى گەلى کوردستان و ئازادى و سەربەخۆیى کوردستان.
سەرکەوتن و سەربەرزیتان ئاواتمانە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply