بەیاننامە دان و مەحکووم کردن نیشانەی بێدەسەڵاتین، تەنیا بەتاڵکردنی ڕقە  و هیچ دەردێک دەوا ناکا.

ڕاگەیەندراوی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازنی کوردستان لەمەڕ لە سێدارەدرانی چوار بەندکراوی سیاسیی کورد لە لایەن ڕژیمی ئێران.

ڕژیمی داگیرکەری ئێرانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی ” ٢٩ی ژانوییەی ٢٠٢٤ی زایینی” پژمان فاتحی، موحسین مەزلووم، وەفا ئازەربار و محەممەد فەرامەرزی، چوار زیندانیی سیاسیی کوردی لە گرتووخانەی قزل‌حەساری کەرەج لەسێدارە دا.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وێڕای مەحکووم کردنی کردەوە دژە مرۆییەکانی داگیرکەری ئێرانی پەیامێک ئاراستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، ڕێکخراوە مەدەنی و مافی مرۆیی و سەرجەم هێز و لایەن و حیزب و ڕێکخراوە سیاسیەکانی کوردستان، کۆڕ و کۆمەڵە جیهانی و نێودەوڵەتیەکان دەکا، تاکوو چیتر بەرانبەر بە جینایەتەکانی ئێران لە هەمبەر نەتەوەی کورد بێدەنگ نەبن.

کۆمەڵانی تێکۆشەری کوردستان،

ئێمە وەک بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لەو باوەڕە داین کە بەرانبەر بە کردەوە دژە گەلییەکانی ڕژیم کاردانەوەی جیددی پێویستە و بەیاننامە دان و مەحکووم کردن تەنیا بەتاڵکردنی ڕقی پیرۆزە  و هیچ دەردێک دەوا ناکا.

بە پێی ئەزموونی پێشوومان، مانگرتنی گشتی بە داخستنی دووکان و بازاڕ و مانەوە لە ناو ماڵ تەنیا لە قازانج و بەرژەوەندیی ڕژیمی داگیرکەر دایە و کۆماری ئیسلامی لە هەلومەرجی ئەمڕۆ دا حەز بە بێدەنگی و چۆڵ بوونی شەقام و داخستنی دووکان و بازاڕ دەکا.

مانگرتنی لەم چەشنە جیا لەوەی جووڵانەوەی ڕزگاریخوازیی کورد دەخاتە دۆخی پاسیڤ بوون  و ناکارامەیی، زەرەری ماڵی و ئابووری لە خەڵکی هەژار و بێدەرەتانی کوردستان دەدا.

نە ڕژیمی ئێران بە مانگرتن و داخستنی دووکان و بازاڕ دەڕووخێ و نە کورد لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە خەباتی مەدەنی و ئاشتیخوازانە بە ماف و خواستەکانی دەگا.

زمانی مانگرتن و خەباتی مەدەنی، زمانی وڵاتێکی دێموکراتیک و باوەڕمەند بە بنەما نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ و دێموکراسیە نەک زمانێک بۆ ئاخافتن بەرانبەر بە گوللە و ئاگر و پەت و سێدارە .

بۆیە لە ڕێگەی ئەم پەیامەوە  داوا لە گشت کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین، بڕژێنە ناو شەقامەکان و بە دەربڕینی ناڕەزایەتی گشتی وێڕای دەربڕینی بێزاری خۆیان لەم ڕژیمە، بیروڕای گشتیی کۆمەڵگای جیهانیش زیاتر بەرەو پرسی کورد و داگیرکاریی ڕژیمی ئێران و جینایەتەکانی دەرهەق بە نەتەوەی کورد ئاگادار بکەنەوە.

خرۆشانی شەقام و شار، تۆڵەی پیرۆز و ڕاپەڕینی گشتی  و سەرەنجام کۆتایی هێنان بە داگیرکەری ئێرانی ، تاکە ڕێگەی دەربازبوونمانە لەو نەهامەتی و قەیرانەی تێیکەوتووین.

“کورد تا دەوڵەتی نەبێ ئەمە هەر بەشی دەبێ”

بۆ سوکنایی هاتنی زامی دڵی دایک، خوشک، برا و بنەماڵەی شەهیدان و  بۆ ئارامیی گیانی گیانبەختکردوان و بۆ  دامرکانەوەی رقی پیرۆزی تێکۆشەران و ئازادیخوازانی دەروەست و نەتەوەیی و بە گشتی بۆ ساڕێژی برینی زامی گەلی کورد، تۆڵە دەتوانێ باشترین دەرمان و ڕێگە چارە بێ.

گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک هەمیشە بۆ خاوەندارێتی لە ڕۆڵەکانی نیشتمان ئامادە، لە سەر پێ و گیان لە سەر دەستە، هەر بۆیە پێشمەرگەکانی شار ڕادەسپێرین کە بە پێی بنەمای پەسەند کراوی نێودەوڵەتیی بەرگریی مەشرووع و ڕەوا، هێرش بکەنە سەر هەرچی هێما و نماد و ئاسەواری داگیرکەری ئێرانیە.

هاوکات داوا لە هێز و ڕێکخراوە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین کە بە یەکدەنگی و یەکگرتوویی، ورە بەخشی هیزی لەبن نەهاتوو و لەشکان نەهاتووی گەل بن، پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی کوردستانی پرسێکی هەنووکەییە.

داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش دەکەین بەرانبەر بە داگیرکاری و جینایەتەکانی ڕژیمی ئێران چ لە ئاستی کوردستان و چ لە ئاستی ناوچەیی و جیهانی دا بێدەنگ نەبن کە سەرەڕۆییەکانی ئەم ڕژیمە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر داوێنی ئێوەش دەگرێتەوە و ئێوەش لە پڕیشکی ئەم ئاگرە بێبەش نابن.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی

 ٢٩ی ژانوییەی ٢٠٢٤ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان:
بابەتی دواترپەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ یادی ١٨ ساڵەی دامەزرانی پارتی سەربەستیی کوردستان

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
لە وڵاتی بریتانیا کۆبوونەوەیەک لە لایەن ڕێکخراوی کورد فۆر لەیبە و کوردیش پڕۆگرێس و بە هاوکاری دەم پارتی بەڕێوە چوو سمینارێک لە ژێرناوی دیاسپۆرای کورد و جوو لە پارلمانی بریتانیا بەڕێوە چوو. پەیامی سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەیانیە، بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: هێرشی مووشەکی بۆ سەر بارەگاکانی پارتی ئازادیی کوردستان مەحکووم و شەرمەزار دەکەین. پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوا ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە, بەیاننامەی هاوبەشی ٧ حیزبی کوردستانی. لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی سەرتاسەریی لە ڕۆژهەڵات دەکەن پرۆفیسۆر دوکتور گوڵمراد مرادی، ڕووناکبیر، نووسەر، وەرگێڕ و لێکۆلەری گەورەی کورد کۆچی دوایی کرد پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ پێڕەوانی ئایینی یارسان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی قەوەڵتاس بەیاننامەی هاوبەشی پێنج لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێوەندی بە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە تاران، ئیسفەهان، مەشهەد، شیراز، کرماشان، هەمەدان، ئەهواز و ناوچە و شارەکانی دیکە. ئاشتیاکو پوورکەریم پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەکا بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دۆسۆڵدۆرفی ئاڵمان: سمینارێک لە سەر مافی مرۆڤ و نەتەوە خاک داگیرکراوەکانی ناو ئێران بە بەشداریی مەسعوود پژووهی ئەندامی ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بێرمینگهام: لە لایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد کۆڕێک بۆ ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، ڕێکخرا پارلمانی بریتانیا ، کۆبوونەوەیەک بۆ نەتەوەکانی کورد، عەڕەبی ئەحوازی و بەلووچ . پێشانگای کتێب لە پاریس، لە لایەن دامەزراوەی “کل العرب” بە بەشداریی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم ، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی جەژنی خاوەنکار