بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: نە تەنیا خەڵاتی ساخارۆڤ بەڵکوو خەڵاتی نۆبێلی ئاشتیش هەر مافی کورد بوو.

یەکێتیی ئورووپا، ڕۆژی ٢٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی”١٩ی ئۆکتۆبری٢٠٢٣ی زایینی” خەڵاتی ساخارۆڤی پێشکەش بە ژینا ئەمینی، هێما و سونبولی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” کرد.
پێشکەشکردنی خەڵاتی مافی مرۆیی ساخارۆڤ بە شەهید ژینا ئەمینی، دەرخەری ڕەوایی و مافخوازیی شۆڕش و جووڵانەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردە.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان ویڕای پیرۆزبایی لە بنەماڵەی شەهید ژینا و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان و ڕێبوارانی ڕێگەی شۆڕشی ژینا، سپاس و دەستخۆشی لەو هەنگاوەی یەکێتیی ئورووپا دەکا و بە دەستکەوت و بڕیارێکی گرینگ و بە جێی وەسف دەکا و هاوکات ڕوو لە کۆمیتەی بەڕێوەبەریی خەڵاتی نۆبێل بۆ ئاشتی دەکا و رایدەگەیەنێ: ئەم خەڵاتە شیاوی کچان و ژنانی کوردی هەڵگیرسێنەری شۆڕشی ژینا بوو نە کەسێکی تر.

سەدان ژن و کچی چالاکی مافی مرۆییی کورد لە مەیدانی شۆڕش بە دژی ڕژیمی داگیرکەری ئێرانی دان کە زۆر زیاتر لە وەرگری خەلاتەکەی نۆبێلی ئاشتیی ئەمساڵ، چالاک و هەڵسوورتر بوون و لە ڕاستیدا شۆڕشی ژینا بە دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” بەرهەمی خوێن و خەباتی کوردە و گەلی کورد لە پێناو ئازادی و ئاشتی دا تێچوویەکی زۆری داوە، بەڵام بۆ دەبێ دەستکەوت و بەرهەمی خوێن و خەبات و قوربانیدانی گەلی کورد، بدرێتە کەسێک کە لەو شۆڕشە دا کەمترین هەزینە و تێچووی داوە؟

لە کۆتایی دا وێڕای ڕەخنەی توند و مەحکووم کردنی بڕیاری نادروستی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی خەڵاتی نۆبێل بۆ ئاشتی، سپاس و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرانی دیاریکردنی خەڵاتی ساخارۆڤ لە یەکیتیی ئورووپا دەکەین کە خەڵاتی ئەمساڵیان پێشکەش بە ژینا ئەمینی و شۆڕشی ژینا کرد.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی
٢١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply