قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بە قالەمەڕە گەورە ھونەرمەندی شمشاڵژەنی کورد ساڵی ١٩٢٥ (١ی سەرماوەزی ٢٦٢٥ی کوردی) لە گوندی کولیجەی سەر بە شاری بۆکان لە دایکبووە و شەوی پێنجشەممە ٢١ی مەی ٢٠٠٩ی زایینی (٣١ی بانەمەڕی ٢٧٠٩ی کوردی) لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی لە داوێنی ناڵەشکێنە لە پەنای گۆڕی ھونەرمەندی مەزن حەسەن زیرەک بە خاکی نیشتمان سپێردرا.