ڕۆژهەڵاتی کوردستان،پیرانشار، پەسوێ: زانا و کەسایەتیی ئایینی و نیشتمانپەروەر مامۆستا سەید نوورەددینی واژی کۆچی دوایی کرد.

کوردناسیۆن: بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ڕایدەگەیەنین کە ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ی کوردی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و زانای ئایینی مامۆستا سەید نوورەددینی واژی بە هۆی نەخۆشیەوە لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا مەلا سید محەممەد واژی ناسراو بە مامۆستا مەلا سەید نوورەددینی واژی پێشنوێژ و وتارخوێنی  مزگەوتی گەورەی پەسوێ ، یەکێک لەو کەسایەتیە نیشتمانپەروانە بوو کە هەر دەم لە بیری ئازادی و سەربەستیی گەلەکەی دابوو.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆی بە هۆی لە دەست دانی ئەم بلیمەتە نیشتمانپەروەرەی کوردستان، سەرەخۆشی لە هەموو خەڵکی کوردستان بە گشتی و بنەماڵە و خزم و کەس و کاری کۆچکردوو مامۆستا مەلا سەید نوورەددین بە تایبەتی دەکا و خۆی لەم خەم و پەژارەدا بە شەریک و بەشدار دەزانێ.

ڕووحی شاد و یاد و ناوی بەرز و بەڕێز بێ.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

٢٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ی کوردی

١٤ی مەی ٢٠٢٤ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی کۆتاییهاتنی سەرکەوتوانەی کۆنگرەی  چواردەیەمی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
بابەتی دواترئاشتیاکۆ پوورکەریم لە کۆنفڕانسی پارلمانی ئورووپا:گۆڕینی نەخشەی سیاسی و جوگرافیایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیری.

Leave a Reply