بەپێی هەواڵی، گۆڤاری گرین لێفت-ی ئۆسترالیا باس لە زیاتر بوونی پێوەندییەکانی نێوان ڕێکخراوە چەپەکانی ئۆسترالیا و ناوەندە سیاسیی و فریاگوزارییەکان لە ڕۆژاوای کوردستان دەکات . ماوەیێکە رێکخراوێک لە ناوەندە مەدەنییەکانی ئۆسترالیا ڕێکخراوێک بۆ پشتگیری کردنی کوردانی ڕۆژاوای کوردستان پێکهێناوە کە یارمەتی کۆ دەکاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئابووری لە ڕۆژاوای کوردستان.
گۆڤاری گرین لێفت هەروەها باس لە زیاد بوونی گرووپە یارمەتیدەرەکانی ڕۆژاوای کوردستان لە ئۆسترالیا دەکات کە ژمارەیێک لە سیاسەتوانە چەپەکانی ئەو وڵاتە پشتیوانییان لێدەکەن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەم گۆڤارە، داواکاریی سەرەکیی ئەم گرووپانە لە حکوومەتی ئۆسترالیا دان پێدانانە بە ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئەوەی کە ئاسانکاری بکرێت بۆ یارمەتیدانیان. ئەم گرووپە ئاماژی داوە بە دەورەدانی ڕۆژاوای کوردستانی و دەستپێڕانەگەیشتنی ئیدارەی خۆسەر بە یارمەتییە نێونەتەوەییەکان و داوای یارمەتی پزیشکیی سەربەخۆیان کردووە بۆ ئەم ناوچەیە.
سیاسەتوانە چەپەکانی ئۆسترالیا داوایان لە حکوومەت کردووە شەرعیەتی سیاسی بە ئیدراەی خۆسەری ڕۆژاوای کوردستان بدات و بەستێن فەراهەم بکات و بۆ ناردنی یارمەتیی ئاسانتر بۆ ئەم ناوچەیە.
Can you be more specific about the content of your article? After reading it, I still have some doubts. Hope you can help me.
Can you be more specific about the content of your article? After reading it, I still have some doubts. Hope you can help me.
Your article helped me a lot, is there any more related content? Thanks!
Thank you for your sharing. I am worried that I lack creative ideas. It is your article that makes me full of hope. Thank you. But, I have a question, can you help me?