چەپەکانی ئۆسترالیا داوایان لە حکوومەتی وڵاتەکەیان کردووە کە ئیدراەی خۆسەری لە ڕۆژاوای کوردستان بە فەرمی بناسێنێت.

بەپێی هەواڵی، گۆڤاری گرین لێفت-ی ئۆسترالیا باس لە زیاتر بوونی پێوەندییەکانی نێوان ڕێکخراوە  چەپەکانی ئۆسترالیا و ناوەندە سیاسیی و فریاگوزارییەکان لە ڕۆژاوای کوردستان دەکات . ماوەیێکە رێکخراوێک لە ناوەندە مەدەنییەکانی ئۆسترالیا ڕێکخراوێک بۆ پشتگیری کردنی کوردانی ڕۆژاوای کوردستان پێکهێناوە کە یارمەتی کۆ دەکاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئابووری لە ڕۆژاوای کوردستان.

گۆڤاری گرین لێفت هەروەها باس لە زیاد بوونی گرووپە یارمەتیدەرەکانی ڕۆژاوای کوردستان لە ئۆسترالیا دەکات کە ژمارەیێک لە سیاسەتوانە چەپەکانی ئەو وڵاتە پشتیوانییان لێدەکەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەم گۆڤارە، داواکاریی سەرەکیی ئەم گرووپانە لە حکوومەتی ئۆسترالیا دان پێدانانە بە ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئەوەی کە ئاسانکاری بکرێت بۆ یارمەتیدانیان. ئەم گرووپە ئاماژی داوە بە دەورەدانی ڕۆژاوای کوردستانی و دەستپێڕانەگەیشتنی ئیدارەی خۆسەر بە یارمەتییە نێونەتەوەییەکان و داوای یارمەتی پزیشکیی سەربەخۆیان کردووە بۆ ئەم ناوچەیە.

سیاسەتوانە چەپەکانی ئۆسترالیا داوایان لە حکوومەت کردووە شەرعیەتی سیاسی بە ئیدراەی خۆسەری ڕۆژاوای کوردستان بدات و بەستێن فەراهەم بکات و بۆ ناردنی یارمەتیی ئاسانتر بۆ ئەم ناوچەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووله‌نزیك سلێمانى ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕوویداو قوربانیه‌كى زۆر هه‌یه‌
بابەتی دواترچەكداری داعش هێرشیان كردە سەر گوندی دۆگشمانی لە پارێزگای کەرکووک

4 کۆمێنتەکان

Leave a Reply to binance US-registreraCancel reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
کتێبی "دەنگی بەرخۆدان Voice of Resistance" لە نووسینی ئاشتیاکۆ پوورکەریم، چاپ و بڵاو کرایەوە پەیامی نەورۆزیی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان هاوسەرۆکی پێشووی پژاک"رەحمان حاجی ئەحمەدی"کۆچی دوایی کرد. ٨ی مارس لە هەموو ژنانی جیهان بە گشتی و ژنانی کوردستان بە تایبەتی و سەرجەم پیاوانی یەکسانیخواز پیرۆز بێ. کورد دەبێ باوەڕ بە تورکیە بکات یان بە ئیسرائیل؟ ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە پێوەندی بە پەیامەکەی سەرۆک ئۆجالان: ئاگادارییەک بۆ گشت ئەندامانی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و ڕای گشتی: بۆ چی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی،بەرانبەر بە جینایەتەکانی ڕژیمی تورکیە دەرهەق بە نەتەوەی کورد بێدەنگە؟ کۆبوونەوەی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان”پژاک”. کۆبوونەوەی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان. کۆبوونەوەی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. رسالة حركة استقلال كردستان بمناسبة الذكرى الخامسة والثلاثين لتأسيس الجبهة الديمقراطية الشعبية للأحواز ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی کۆمیتەی ئامادەکاریی ڕاوێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان حیزب و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوە. با ٢ی ڕێبەندان بکەینە بنەمای یەکڕیزیی ناو ماڵی کورد و هێزە سیاسیەکانی کوردستان