چەپەکانی ئۆسترالیا داوایان لە حکوومەتی وڵاتەکەیان کردووە کە ئیدراەی خۆسەری لە ڕۆژاوای کوردستان بە فەرمی بناسێنێت.

بەپێی هەواڵی، گۆڤاری گرین لێفت-ی ئۆسترالیا باس لە زیاتر بوونی پێوەندییەکانی نێوان ڕێکخراوە  چەپەکانی ئۆسترالیا و ناوەندە سیاسیی و فریاگوزارییەکان لە ڕۆژاوای کوردستان دەکات . ماوەیێکە رێکخراوێک لە ناوەندە مەدەنییەکانی ئۆسترالیا ڕێکخراوێک بۆ پشتگیری کردنی کوردانی ڕۆژاوای کوردستان پێکهێناوە کە یارمەتی کۆ دەکاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئابووری لە ڕۆژاوای کوردستان.

گۆڤاری گرین لێفت هەروەها باس لە زیاد بوونی گرووپە یارمەتیدەرەکانی ڕۆژاوای کوردستان لە ئۆسترالیا دەکات کە ژمارەیێک لە سیاسەتوانە چەپەکانی ئەو وڵاتە پشتیوانییان لێدەکەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەم گۆڤارە، داواکاریی سەرەکیی ئەم گرووپانە لە حکوومەتی ئۆسترالیا دان پێدانانە بە ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئەوەی کە ئاسانکاری بکرێت بۆ یارمەتیدانیان. ئەم گرووپە ئاماژی داوە بە دەورەدانی ڕۆژاوای کوردستانی و دەستپێڕانەگەیشتنی ئیدارەی خۆسەر بە یارمەتییە نێونەتەوەییەکان و داوای یارمەتی پزیشکیی سەربەخۆیان کردووە بۆ ئەم ناوچەیە.

سیاسەتوانە چەپەکانی ئۆسترالیا داوایان لە حکوومەت کردووە شەرعیەتی سیاسی بە ئیدراەی خۆسەری ڕۆژاوای کوردستان بدات و بەستێن فەراهەم بکات و بۆ ناردنی یارمەتیی ئاسانتر بۆ ئەم ناوچەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

نوێترینەکان
پەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ کۆنگرەی شەشەمی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی بە بۆنەی یەکخستنی ڕیزەکانی دوو پارتی باکووری کوردستان، پاک و تەڤگەر بوونە یەک و پارتی وڵاتپارێزانی کوردستانیان ڕاگەیاند. بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: نە تەنیا خەڵاتی ساخارۆڤ بەڵکوو خەڵاتی نۆبێلی ئاشتیش هەر مافی کورد بوو. چۆلکردنی بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵات لە باشوور و دەسپێکی قۆناغێکی نوێ بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: پەلاماری تیرۆریستی بۆ سەر نووسینگەی ک.ن.ک لە هەولێر و هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی عەربەت مەحکووم دەکەین. کۆچی دوایی دایکێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر لە شاری سنە بانگەوازی سێ لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ یەکەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا کۆچی دوایی باوکێکی نیشتمانپەروەر، باوکی کاک مەسعوود پەژووهی ئەندامی ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان کۆچی دوایی کرد. بانگهێشتتان ناکەین بۆ خەباتی مەدەنی و ئاشتیخوازانە لە بەرانبەر داگیرکەر دا سویس،لۆزان: پەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە سەد ساڵەی پەیمانی شوومی لۆزان پەیامی سەرەخۆشی و هاوخەمیی “جەماڵ پوورکەریم” بۆ بەڕێز خاتوو بڵێسە جەبار فەرمان بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: کورد تا دەوڵەتی نەبێ ئەمە هەر بەشی دەبێ. ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە پێوەندی بە تیرۆر کرانی دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ دوو لایەنی کۆمەڵە: دان بە خۆتان دا بگرن و زمانی سیاسەت و دیالۆگ بکەنە جێگرەوەی زمانی چەک و شەڕی خۆکوژی. بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: ڕژیمی ئێران بە هێرش بۆ سەر کۆساڵان دەیهەوێ شکستەکانی لە بەرانبەر ئێرادەی گەل و شۆڕشی ژینا دا قەرەبوو بکاتەوە.