پەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی کۆتاییهاتنی سەرکەوتوانەی کۆنگرەی  چواردەیەمی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

ڕیزدارانی کۆمیتەی ناوەندی

بەڕێز، کاک رەزا کەعبی سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

هاوڕێیان،ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

سڵاوی شۆڕشگێرانەی سەرۆکایەتی، ڕێبەری و ئەندامانی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازیی کوردستانتان پێشکەش بێ.

وێڕای پیرۆزبایی کۆتاییهاتنی کۆنگرەکەتان، بۆ بڕیاری بە جێ و بوێرانەتان لە پێوەندی بە وەلانانی دروشمی فیدرالیزم و گۆڕینی بۆ مافی دیاریکردنی چارەنووس، دەستخۆشیتان لێدەکەین و سەرکەوتنتان ئاواتمانە.

هەر چەند ئێمە وەک بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، لەو باوەڕە دابووین کە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە گوڕتر لە پێشوو دێتەوە مەیدان و شیمانەی ئەوەمان دەکرد کە دروشم و ستراتیژیتان لە فیدراڵیەوە بۆ سەربەخۆیی بگۆڕێ بەڵام ئەم گۆڕانکارییەی ئێستاش”مافی دیاریکردنی چارەنووس”  بەو پێیەی لە بەرنامەی سیاسیی زۆرینەی لایەنە فیداڵخوازەکانیش دا پەسەند کراوە، جێگەی دڵخۆشیە و  هیوادارین ئەمە ببێتە دەلاقەیەک بۆ گۆڕانکاریی سەرەکی لە خەبات و تێکۆشانی هەموو هێز و لایەنەکانی دیکەی کوردستان لە پێناوی هەوڵدان و گەیشتن بە سەربەخۆیی و سەروەریی سیاسیی نەتەوەی کورد.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

٢٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ی کوردی

١٢ی مەی ٢٠٢٤ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبیست و دووهەمین کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
بابەتی دواترڕۆژهەڵاتی کوردستان،پیرانشار، پەسوێ: زانا و کەسایەتیی ئایینی و نیشتمانپەروەر مامۆستا سەید نوورەددینی واژی کۆچی دوایی کرد.

Leave a Reply