بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ئیران لە خاکی کوردستان

بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ئیران لە خاکی کوردستان

ڕۆژی هەینی ۲۸ی شەشی ۲۰۲۴ لە وڵاتی ئیران هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بەڕێوە چوو و کوردستانیان بە شێوەی کۆ ئەم هەڵبژاردنانەیان بایکۆت کرد.
لە شاری گۆتێنبێرگ، وڵاتی سوئید کۆمەڵێک لە ڕێکخراوە کوردی و کوردستانیەکان لە خۆپیشاندانێک جەماوەری لە بەرانبەر ئەو جێگایەی وا سەندوقی هەڵبژاردن دانرابوو، کۆبوونەوە و ئەم هەڵبژاردنەیان مەحکوم کرد.
سیروان کەریمی وەکو ئەندامی دەستەی کارگێڕی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە پێشی ئەم خۆپیشاندانە بەشداری کرد و پەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستانی بڵاو کردەوە.
سیروان کەریمی وتی، ئێمە لەوێ کۆبووینەتەوە کە بێژین هەڵبژاردنی نەتەوەی داگیرکەر لەسەر خاکی داگیرکراو هیچ مەعنا و مەشروعیەتێکی نیە و ئەم کارە بە توندترین شێوە مەحکوم دەکەین. پێویستە خەڵکی کوردستان لە سیستەمێک کوردستانیدا نوێنەری خۆیان دیاری بکەن و هیچ پێویست ناکات کە لە هیچ هەڵبژاردنێکی ناکوردستانی بەشداری بکەن.
هاوکات سیروان کەریمی ئاماژەی بەو کوردانە کرد کە کار بۆ سیستەمی هەڵبژاردنی ئیرانی دەکەن و لە پێناو پوڵ و پارە خوێنی سەدان ژن و پیاو و گەنجی کوردستان دەفرۆشن و لە پێناوی دا پلە و پۆست بۆ خۆیان دەستەبەر دەکەن و ئەمەی بە خەیانەت دژ بە نەتەوە و خاکی کوردستان ئەژمار کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: نەتەوەی کورد لە پرۆسە سیاسیەکانی داگیرکەردا بەشداری ناکا و هەڵبژاردنەکانی ئێران بایکۆت دەکا.
بابەتی دواتربانگەواز، ڕێپێوان بە مەبەستی ڕەتکردنەوە و شەرمەزارکردنی پەیماننامەی شوومی لۆزان

Leave a Reply