بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: نەتەوەی کورد لە پرۆسە سیاسیەکانی داگیرکەردا بەشداری ناکا و هەڵبژاردنەکانی ئێران بایکۆت دەکا.

ڕژیمی داگیرکەری ئێرانی پاش ئەوەی سەرۆک کۆماری پێشووی واتە ئیبراهیم ڕەئیسی کە لە ئەنجامی تەسویە حیسابات و  ناکۆکی و شەڕی ناوخۆیی خۆیان دا کوژرا، بڕیارە لە ڕۆژی هەینی  ٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ لە ئێران و سەرجەم ئەو وڵاتانەی داگیری کردوون، شانۆیەک لە ژێر ناوی هەڵبژاردن بۆ سەرۆک کۆماری و جێگرەوەی ڕەئیسی بەڕێوە ببا.

راستیەکی حاشا هەڵنەگرە کە گۆڕانکاری لە مۆرە ناوخۆییەکانی ڕژیمی ئێران هیچ کاریگەریەکی لە سەر ژیانی نەتەوە خاک داگیرکراوەکان و یەک لەوان نەتەوەی کورد نییە و هەموویان لە پێوەندی بە سەرکوت و کوشت و کوشتار و بەتاڵانبردنی خوێن و خاکی کوردستان خاوەنی یەک بیر و باوەڕن و  جیاوازییەکیان نییە و سەرجەمیان لە پێناو مانەوەی دەسەڵاتی ئێرانی داگیرکەر دا کار دەکەن.

بەشداری کردن لە پرۆسەی هەڵبژاردنێک کە لە سیستەمێکی سیاسیی داگیرکەر دا بەڕێوە دەچێ، بە مانای ڕەوایی دان و مەشڕووعیەت بەخشینە بە داگیرکاری و هەموو جینایەتەکانی داگیرکەر.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان داوا لە سەرجەم ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، هێز و لایەنە سیاسییە کورد و کوردستانیەکان دەکا کە بە شێوەیەکی چالاک هەڵبژاردنەکانی داگیرکەری ئێرانی بایکۆت بکەن .

هەموو ئەوانەی لە کوردستاندا دەبنە داردەست و وەپێش لەشکری داگیرکەر دەکەون و هەوڵ بۆ کۆکردنەوەی دەنگ و ڕاکێشانی خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان دەدەن، دەچنە خانەی خیانەت بە نەتەوە و نیشتمانەوە و لێخۆش بوون و لێبوردنیان پرسێکی سادە و ساکار نییە و نەتەوەی کورد لە بیری ناکا.

شەکاوە بێ ئاڵای سەربەخۆیی کوردستان

سەردەکەوێ خەباتی سەربەخۆییخوازیی نەتەوەی کورد

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی

٢٦ی ژووئەنی ٢٠٢٤ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان توانی وێژمانی سەربەخۆییخوازی بکاتە وێژمانی یەکەمی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بابەتی دواتربایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ئیران لە خاکی کوردستان

Leave a Reply