بــــۆ گــەڕانەوەی شــکۆی کـــوردستــان و ســـەربەرزیی نـــەتـــەوەیی و سەروەریی سیـــاسی و ڕزگاریی نیــــشتمان یەک ڕێـــگەمان لە بەرە، هەوڵدان و خەبات بۆ سەربەخۆیی.

سەردار وەلەدبەیگی ئەندامی ڕێبەریی بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان:

سەدان ساڵە خاکی کوردستان لە لایەن داگــیرکەرانەوە داگیرکراوە .

گەلی کورد لە پێناو ڕزگاری و ئازادیی نیشتمان دا بەردەوام خــەباتی کردووە و قوربانی بۆ ئازادی داوە.

بەڵام تا ئەمڕۆش ئەم ئازادییە نەهاتۆتە دی. بـۆ ئــەوەی داهاتـــووشـمان وەک ڕابـردوومــان نەبێ و هـەروا لە ژێـر دەســتەیی دا نــەمێنینەوە، پــێویستە ، ژن و پیاو ،کچ و کوڕ، منداڵ و مێرمنداڵ،پیر و گەنـجمان دەست بــدەینە دەستی یەک و شان بە شــانی یەکتر خــەباتەکەمان بــۆ وەردەرنانی داگــیرکــەر و گەیشتن بە سەربەخۆیی و بنیات نانی دەوڵەتی کوردستان تەرخان بکەین.

تا نــەبینەوە بە خــاوەنی خاک و وڵاتی خــۆمان، بەردەوام هۆویەت و ناسنامەمان، مان و مەوجوودیەتمان لە مەترسی دایە.

بــــۆ گــەڕانەوەی شــکۆی کـــوردستــان و ســـەربەرزیی نـــەتـــەوەیی و سەروەریی سیـــاسی و ڕزگاریی نیــــشتمان یەک ڕێـــگەمان لە بەرە، هەوڵدان و خەبات بۆ سەربەخۆیی.

بـــژی کـــورد و کــــوردســــتـــان

بـــژی ســـەربـــەخــــۆیــــیـــخـــــوازانـــــی کــــــوردستــــــان

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply