پێکهێنانی بەرە یان ناوەندێکی سەربەخۆییخوازی گرینگێکی حاشا هەڵنەگر و زەروورەت و پێویستییەکی هەنووکەییە.
لە هەلومەرجێکدا کە گۆڕانکارییە سیاسیەکان لە جیهان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە تایبەتی بە خێرایی ئاڵووگۆڕیان بە سەر دادێ و گۆڕانکارییەکان بە خێرایی تێپەڕ دەبن، هەوڵدان بۆ پێکهێنان و سازکردنی بەرە یان ناوەندێکی نەتەوەیی بۆ لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێویستییەکی هەنووکەییە.
هەلومەرجی هەستیاری ئەمڕۆیی وا دەخوازێ کە هێز و لایەنە کوردستانیەکان لە دەوری یەک پلاتفۆڕمی هاوبەش بۆ هاوکاری و هاوئاهەنگی کۆببنەوە و خالی هاوبەش ببێتە بنەمای پێکەوە کار کردن و کۆبوونەوە لە دەوری یەک مێز و یەک بەرەی نیشتمانی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە هەموو لایەنە سەربەخۆییخوازەکان پێکەوە دانیشتنی لە سەر بکەن چونکە بەرە بە تەنیا بە دوو لایەن و یەک لایەنە پێک نایە، ئێمە وەک بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان ئامادەیەن و هیوادارین سەرجەم لایەنەکانی تریش کە هەست بە بەرپرسیاریەتی بەرانبەر پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن ئامادەییان هەبێ و وەڵامی ئەرێنی بەم داواکارییە بدەنەوە و چیتر ئەو پرسە پشتگوێ نەخرێ.
بێشک یەکڕیزی و پتەو کردنی ناو ماڵی کورد و سەربەخۆییخوازن ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە و لەو پێوەندییە دا ئێمە بە ئەرکی خۆمان دەزانین کە سەرجەم لایەنە کوردستانییە سەربەخۆییخوازەکان بۆ کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بانگهێشت بکەین.
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
١ی دێسامبری ٢٠٢٠ی زایینی
١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ی کوردی
١١ی ئازەری ١٣٩٩ی هەتاوی
نێردراوە بۆ :
پارتی ئازادیی کوردستان
پارتی سەربەستیی کوردستان
پارتی سەربەخۆیی کوردستان
بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردستان
پارتی لیبرال دیمۆکراتی کوردستان
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
تەڤگەری ڕزگاریخوازانەی کوردستان
شووڕای هاوپشتی لە خەڵکی کوردستان