کورتە وەڵامێک بە قسەکانی تیرۆریستی ئێرانی و نوێنەری ڕژیم لە بریتانیا حەمید بەعیدی نژاد

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە: زامدار ڕۆژهەڵاتی ئەندامی ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان :

ماوەیەکە فارسە شۆڤێنیستەکان هێرش دەکەنە سەر بەڕێز کاک جەماڵ پوورکەریم ڕێبەری کاریزماتیکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

دوژمنانی کورد پێویستە باش بزانن کاک جەماڵ درێژەدەری ڕێگای ڕێبەرانی شەهید سمایل ئاغای سمکۆ و پێشەوا قازی محەممەد و شێخ مەحموود حەفید و شێخ سەعید پیران و …… سەربەخۆییخوازی کوردە و قسەکان و ویست و داخوازییە ڕەواکانی کاک جەماڵ هەڵقوڵاوی فکر و هزری تاک بە تاکی نەتەوەی کورد بە تایبەت لاوی ئەوڕۆی کوردستانە و بە دڵنیایی لاوانی کوردستان تا گەیشتن بە ئامانج یانی پێکهێنانی دەوڵەتی کوردی و هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە سەر خاکی پیرۆزی کوردستان و وەدەرنانی داگیرکەران لە وڵاتمان پشتیوانی لە بەڕێز کاک جەماڵ پوورکەریم دەکەین و گیان بەخت کردن لە ڕێگای ڕزگاری کوردستان بە شانازی دەزانین و هەر بۆیە قسە ناڕەواکانی ئیوەی دوژمن نە تەنیا دڵساردمان ناکاتەوە بەڵکۆ پێمان دەسەلمێنێ کە ڕێگای دروستمان گرتۆتە
بەر کەوا دوژمنانمان هێناوەتە لەرزە

وڵامێک جێ بێڵە

تکایە کۆمێنتەکەت بنووسە!
تکایە لێرە ناوی خۆت بنووسە