بریتانیا/ لەندەن: خۆپێشاندان بە دژی سیاسەتەکانی ڕژیمی ئێران

کوردناسیۆن: بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی و پشتیوانی و داکۆکی لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئەحواز، خۆپێشاندانێک لە بەردەم سەفاڕەتی ئێران لە لەندەن بەڕێوە چوو.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٥ی ئاگۆستی ٢٠٢١ ی زایینی لە کاتژمێر ١٤بۆ١٦ی ئێوارە خۆپێشاندانێکی بەرین بە بەشداریی هێز و لایەنە کورد و غەیرە فارسەکان بەڕێوە چوو.
لەو خۆپێشاندانە دا کە بەشێک لە ئەندامانی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان تێیدا بەشدار بوون، دروشمی نەمان بۆ ڕژیمی ئێران و داکۆکی لە ناڕەزایەتییەکانی عەڕەبەکانی ئەحواز وترانەوە .

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان پێشتر لە پەیامێک دا پشتیوانی و پشتگیریی خۆی لە ناڕەزایەتییەکانی ئەحواز دەربڕیبوو، هەر بۆیە بەشێک لە ئەندامانی بزووتنەوە چالاکانە لەو خۆپێشاندانەی بەردەم سەفاڕەتی ڕژیمی ئێران لە لەندەن بەشدارییان کرد.

وڵامێک جێ بێڵە

تکایە کۆمێنتەکەت بنووسە!
تکایە لێرە ناوی خۆت بنووسە