مەریوان و پیرسەفا شەریک و بەشداری خەمتانین

کوردناسیۆن:بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١١ی خەرمانان لە گەردەنەی “تفین” بۆ ئاوایی پاڵنگان ، بەهۆی هەڵدێرانی مینی‌بووسێک ١٦ کەس گیانیان لەدەست‌ دا و ١١ کەسیش بریندار بوون، کە بەداخەوە ڕەوشی سڵامەتیی چەند کەس لەوان ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

مەریوان و پیرسەفا شەریک و بەشداری خەمتانین
وەرگەڕانی ماشێن لە مەریوان کە بووە هۆی گیان لە دەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی پیرسەفا و مەریوان، کارەساتێکی دڵتەزین و جێگەی خەم و پەژارە و داخە.
بە هۆی ئەم ڕووداوە تاڵەوە وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیەکان، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران و سەرساخی بۆ بنەماڵە و خزم و کەس و کاریان دەخوازین و خۆمان لەو خەم و پەژارە دا بە شەریک و بەشدار دەزانین.
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبەشێک لە دیدارەکانی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە وڵاتی چێک
بابەتی دواترهێرش و بوردومانەکانی ئێران، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیە.

8 کۆمێنتەکان

  1. Thank you for your sharing. I am worried that I lack creative ideas. It is your article that makes me full of hope. Thank you. But, I have a question, can you help me?

Leave a Reply