ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا قانع

گەرچی دوژمن وا ئەزانێ من بە دیلی لاڵ ئەبم

باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابیخانەیە

قانعم ئەمڕۆ لە زیندانا بە ئازادی ئەژیم
سەد هەزار لەعنەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە
محەممەد کابولی کوڕی شێخ عەبدولقادر کوڕی شێخ سەعیدی دۆڵاشی،باوکی
لە شێخانی کۆنەپۆشیی شاری مەریوان و دایکی کە ناوی ئامینە بووە لە شێخانی
کەوڵۆس بوو. ساڵی2598ی کوردی، 1898 ی زایینی لە گوندی ڕیشێنی لە شارەزوور
لە دایک بووە و لە ١٧ی بانەمەڕی 2665ی کوردی، 7ی مەی 1965 ی زایینی لە لەنگە
دێی ناوچەی شلێر کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی شێخ ئەوڕەحمان بە خاک
ئەسپێردراوە. مامۆستا قانع بە شاعیری چەوساوەکانی کوردستان ناسراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply